2334 کوردستان

دادگاى هەولێر فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ فەرماندەی دژە تیرۆری یەكێتی دەرکرد

09:04 - 19/07/2022

زەمەن_هەولێر

دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر فەرمانی دەستگیركردنی بۆ فەرماندەی دژە تیرۆری یەكێتی دەركرد.


بە گوێرەى فەرمانێکى دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر كە لەبەرواری 1/6/2022 لەلایەن دادوەر ( محەمەد عەبدولڕەحمان)ەوە دەركراوە ئاماژە بەوە كراوە كە ( وەهاب مەجید باقی) بەرێوەبەری گشتی دژە تیرۆر، ناونیشانی سلێمانی - تاسڵوجە ناو فەرماندەیی گشتی ئاراستەی گشت ئەندامانی پۆلیس كراوە كە لەسەرتانە دەستگیری بكەن بیدەن بە دادگا.

ئەوەش هاتووە،  کە وەهاب مەجید لە نوسینگەی لێكۆڵینەوەی تاوانەكانی كوشتن سكاڵای لەسەر تۆماركراوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن