دوو حاجی دیكه له مهككه گیانیان لهدهستدا
08:29 - 01/07/2022
زهمهن_عێراق
دەستەی حەج و عەمرەی عێراق رایگەیاند، دوو حاجی دیکەی عێراقی لە شاری مەککەی
سعودیە لەکاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجدا گیانیان لەدەستدا.
دەستەی حەج و عەمرەی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوو حاجی دیکەی
عێراقی، کە یەێکیان خەڵکی بەغدایە؛ لە مەککە گیانیان لەدەستداوە.
لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو دوو حاجییە یەکێکیان رەگەزی نێرە
و ناوی "تارش جاسم بەیزانی"یە و تەمەنی ٤٣ ساڵە، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی
لەدەستداوە. ئەوەی دیکەیان رەگەزی مێیە و ناوی "عەواتف
نەعیم"ـە و دانیشتووی پارێزگای موسەنایە، تەمەنی ٦١ ساڵە، کە ئەویش جەڵتەی دڵ
لێیداوە و پاش مانەوەی لە نەخۆشخانە بۆ چەند رۆژێک، ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە.
لەبارە شوێنی بەخاکسپاردنیشیانەوە ئەوە هاتووە، کەسوکاری ئەو دوو حاجییە
داوایان کردووە، کە تەرمەکانیان بگەڕێندرێتەوە بۆ عێراق و لە عێراق بە خاک بسپێردرێن.
ئەوه لە کاتێکدایە، ههفتهی رابردوو، حاجییەکی دیکەی عێراقی لە مەککە و لەکاتی
بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجدا گیانی لەدەستدا.