403 شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟

03:34 - 29/06/2022

زەمەن-لایف ستایل

 
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 29-6-2022ی بڵاوکردەوە.

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
هاوڕێکانت و خزمەکانت پشتگیریت دەکەن لەهەموو کارێکدا، مەهێڵە هیچ شتێک مەزاج تێک بدات، ئەمڕۆ رۆژی بەختتەو دەکەویتە داوی خۆشەویستیەوە، تەندروسیت باشە.

گا (4/20 بۆ 5/20)
ئاگاداری خۆت بە نەکەویتە هەڵەوە، پەیوەندییەکانت کەم کەوە بۆ ماوەیەک، توشی گرفتێک دەبیت و چارەسەری ئەستەمە، لەرووی سۆزدارییەوە بەردەوام شکست دەهێنیت.

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
لەبواری کارەکەتدا سەرکەوتن بەدەستدەهێنیت، کەسێکی ڕاڕایت خۆو چاکبکە، ئاگاداربە کارێک مەکە کە کەسە نزیکەکانت لەدەست بدەیت، هەستی خۆت بۆ هاوبەشی ژیانت دەرببڕە.

قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)

ئاگاداری باری داراییت بەو خەرجیەکانت کەمکەوە، کەسێکی بەهێزیت بۆیە لەهیچ مەترسە، مامەڵە کردنت لەگەڵ دەوربەرەکەت رەوشتت دەردەخات، لەئاست خۆشەویستەکەت کۆنتڕۆڵی توڕەبوونت بکە.

شێر (7/23 بۆ 8/22)

چاو زۆر لەسەر خۆت و خانەوادەکەت هەیە، هەوڵ بە گەشتێک بکەیت، هەلێکی گونجاوە بۆ ئەوەی بخوێنیت، خۆشەویستەکەت چەند بۆچونێکی جیاواز ئاڕاستەت دەکات و بەهەندی وەگرە.

فەریک (8/23 بۆ 9/22)
گۆرانکاری لە ژیانت روودەدات و هەوڵ بە خۆت کۆکەیتەوە و دوورکەوە لە قەلەقی و شڵەژانم هەندێک هەواڵی ناخۆش دەبیستیت بەڵام تێدەپەڕێت، گرنگی بە خۆشەویستەکەت بدە.

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
لە کۆمەڵگادا پێگەی خۆو هەیە و لەرووی هونەرییەوە سەرکەوتن بەدەستدەهێنیت، بەشداری بۆنەیەک دەکەیت، باری داراییت باش دەبێت، رۆژێکی گونجاوە بۆ بڕیاردان بۆ چوونە ناو پرۆسەی هاوسەرگیرییەوە.

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
کاتێکی گونجاوە بۆ جێبەجێکردنی هەموو کارەکانت، توانایەکی باشت هەیە، بەڵام ئاگاداری دۆخی تەندروستت بە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت پەیوەندیت بەرەو باشبوون دەچێت و هەوڵ بەن پێکەوە گەشتێک ئەنجامبدەن.

کەوان (11/22 بۆ 12/21)
دوبارە متمانە بە دەستدەهێنیتەوە، کۆنتڕۆڵی توڕەبوونت بکە چونکە لەبەرژەوەندی تۆدا دەبێت، گەشبینبە، لەروی دەرونیەوە هەست بە ماندووبون دەکەیت، چارەسەری کێشەی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت بکە.

گیسک (12/22 بۆ 1/19)

هەلێکی باش دێتە بەردەمتان بۆ بەدەستهێنانی بڕێک پارەی باش، پرۆژەیەکتان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە کە بۆ داهاتووت گرنگە، لەگەڵ هاوڕێیەکت کە دەکەوێتە بواری خۆشەویستییەوە.

سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
پەیوەندییەکانت فراوان دەکەیت و گەشتێک ئەنجامدەدەیت،بەڵام چاوێک بە پرۆژەکانتا بخشێنرەوە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەرەو باشبوون دەڕۆن، هەوڵ بە پشوو وەرگریت تاوەکو دەرونت ئارم بێتەوە.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
بەهۆی سەرقاڵبوونتان بە ماڵ و شوێنی نیشتەجێبونەوە ماندوودەبن، پشوو وەرگرن، لەروی سۆزدارییەوە خۆشەویستەکەت فشاری زۆر دەخاتە سەرت و چارەسەری بکە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن