کوردستان

وتەبێژى حکومەت لەبارەى دابەشکردنى مووچە پێش جەژن رونکردنەوە دەدات

01:21 - 27/06/2022 1380 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن_هەرێمى کوردستان


وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دابەشکردنی مووچە پێش جەژنی قوربان، دەڵێت، لە داهات ئەولەویەت بۆ مووچەیە و وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی مووچە دیارى دەکات.


د.جوتیار عادل، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "وەزارەتی دارایی پەیوەستە بە بابەتی دابەشکردنی مووچە، وەکو حکوومەت پێشتر رامانگەیاندبوو لە داهاتی بەردەست ئەولەویەت بۆ مووچەیە، چاوەڕێی وەزارەتی دارایی دەکەین کاتی دابەشکردنی مووچە دیار بکات".

سەبارەت بە هێرشکردنە سەر کێڵگەکانی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان لەلایەن گرووپە چەکدارەکان، جووتیار عادل وتی: "وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێک دەدەین ئاسایش و سەقامگیری بۆ هاووڵاتییان و کۆمپانیاکان لە هەرێمی کوردستان بڕەخسێنین، ئێستا هەموو کۆمپانیاکان کاری خۆیان دەکەن".

ئەمڕۆ 27ی 6 کۆتایی به دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج هات و چاوەڕێ دەکرێت پێش جەژنی قوربان دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش بکرێ.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن