مووچهخۆرانی سلێمانی ئاگادار دهكرێنهوه
05:44 - 23/06/2022
زهمهن_سلێمانی
تیمی بایۆمەتری پارێزگای سلێمانی ئاگاداری مووچهخۆران دەکاتەوە کە
تۆماری بایۆمەتری لە (٢٠٢٢/٦/٢٣) تا (٢٠٢٢/٨/١) دەوەستێت.
تیمی بایۆمەتری سلێمانی مووچەخۆرانی پارێزگاکە ئاگاداردەکاتەوە
کە تا ئێستا تۆماری بایۆمەتریان نەکردوەو ئەیانەوێت سەردانی بانک بکەن بەمەبەستی
تۆماری بایۆمەتری، لە ئەمڕۆ (٢٠٢٢/٦/٢٣) تا (٢٠٢٢/٨/١) تۆماری بایۆمەتری
دەوەستێت بەمەبەستی کار پێکردنی سیستەمی نوێی تۆماری بایۆمەتری.
تیمەکە داوا لە هاووڵاتییان دەکات کە سەردانی بنکەکانی تۆمار
نەکەن تا دوای بەرواری (٢٠٢٢/٨/١) .