له سلێمانی شهڕهتهقه له نێوان ئاسایش و تۆمهتبارێكدا رویدا
05:26 - 23/06/2022
زهمهن_سلێمانی
ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی بازرگانێکی
ماددەی ھۆشبەر و دەستگرتنی بەسەر بڕی 32 کیلۆ ماددەی ھۆشبەردا ڕاگەیاند و دەڵێت،
لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا تەقە و ڕووبەڕووبوونەوە دروست بووە.
لە
ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بڵاویكردهوه، "لە
چالاکیەکدا بازرگانێکی ماددەی ھۆشبەریان دەستگیرکرد و دەستیان گرت بەسەر بڕی ( ٣٢
) کیلۆ ماددەی ھۆشبەر لەجۆری [ کریستاڵ ] و تۆمەتبار ڕووبەڕوی یاسا دەکەنەوە."
ئاماژهی
بهوهشكردووه، "لە شەوی ٢٠٢٢/٦/٢٢ لەسەر ڕێگەی سەرەکی نزیک ( گەڕەکی
تاسلوجە )ی شاری سلێمانی، پاش کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێریکردنی وورد ،
ڕووبەڕوبونەوەی ھێزەکانی ئاسایش لەگەڵ تۆمەتبار و دروستبوونی تەقە، توانیان
بازرگانێکی ماددەی ھۆشبەر بەناوی ( ھ ، ڕ ، ب ) دەستگیربکەن و
دەستبگرن بەسەر بڕی ( ٣٢ ) کیلۆ ماددەی ھۆشبەر لە جۆری کریستاڵ کە تۆمەتبار
لەدەرەوەی ھەرێمی کوردستان ھێناوێتییە ناو شاری سلێمانی و بەنیاز بووە بیبات
بۆ شاری ھەولێر."
دهشڵێت،
پێش بەئامانج گەیاندنی کارەکەی دەستگیرکرا و ماددە ھۆشبەرەکەش دەستی بەسەردا
گیرا، تۆمەتبار بەپێی ماددەی ( ٢٥ ) لە یاسای ماددە ھۆشبەرەکان ڕاگیراوە."
ئەوەشی
خستووەتەڕوو، "لێرەوە داوای لێبوردن لە ھاوڵاتیانی شاری سلێمانی بەگشتی و
ھاوڵاتیانی ( گەڕەکی تاسلوجە ) بەتایبەتی دەکەین کە لەکاتی ئەم چالاکیەدا
بۆماوەیەکی کاتی تەقە دروست بووە، ھەموو لایەک ئاگاداردەکەینەوە کە ئێمە وەک
ئاسایش ھەمیشە ھەوڵەکانمان بۆ سەقامگیری و ئاسایش و ئارامی بەردەوامە، گەرچی
ھەندێکجار دۆخەکە وادەخوازێ کە تەقە دروستببێت، دووبارە داوای لێبووردن دەکەین."