دژەتیرۆر راگەیەنراوێکى لەبارەى هێرشە موشەکییەکەى سەر کۆرمۆر بڵاوکردەوە
06:23 - 22/06/2022
زەمەن_چەمچەماڵ
بەڕێوبەرایەتی دژەتیرۆر رایگەیاند، بە یەک کاتیۆشا هێرشکراوەتە سەر کێڵگەی
کۆرمۆر و هێزەکانیان سەرقاڵى لێکۆڵێنەوەن لە هێرشەکە.
بەڕێوبەرایەتی دژەتیرۆر – CTG،
لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ حوزەیرانی ٢٠٢٢ سەعات ٤:٤٥ دەقیقە
، یەک کاتیۆشا لە شوێنێکی نادیارەوە ئاڕاستەی کێڵگەی کۆرمۆر کرا و خۆشبەختانە ھیچ
زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوو.
دەشڵێت، لە ئێستادا ھێزەکانمان سەرقاڵی
بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەن لەو رووداوەو و لەداھاتوودا وردەکاری زیاتر بۆ کۆمەڵانی
خەڵک بڵاودەکەینەوە .
پێشتریش سدیق محەممەد، بەڕێوەبەری ناحیەی قادر کەرەم رایگەیاند، کاتژمێر 16:45 هێرشی مووشەکی کراوەتە سەر کێڵگەی بەرهەمهێنانی گازی کۆرمۆر کە کۆمپانیای دانەگاز کاری تێدا دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نییە چەند مووشەک ئاراستەی ناوچەکە کراون.
كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر لە ناحیەى قادر کەرەمى سەر بە قەزاى چەمچەماڵ كۆمپانیای دانه‌گاز كاری وه‌به‌رهێنانی تێدا ده‌كات.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، كۆمپانیاكه رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كه‌ی له كۆمپانیای "نه‌وتی هیلال" بڕێكی به‌رچاویان له گازی سرووشتیی به‌رهه‌مهێناوه و ئاستی به‌رهه‌میان گه‌یاندووه‌ته 552 ملیۆن پێ سێ جا، گاز له رۆژێكدا، واته له كۆتایی ساڵی 2021دا به رێژه‌ی %50 به‌راورد به ساڵی 2018 به‌رهه‌مهێنانی گاز له كێڵگه‌كه زیاد كراوه.
كۆمپانیاكه له پلانیدایه، رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گاز له كێڵگه‌ی كۆرمۆر، كه به "خۆرمۆر"یش ناوده‌برێت، به رێژه‌ی %55 زیاد بكات و ئاستی به‌رهه‌مهێنانی گاز بگه‌یه‌نێته 700 ملیۆن پێ سێ جا و ئه‌م پلانه بڕیاره تا نیسانی 2023 به ئه‌نجام بگات.