ژنێک دواى مانگێک لە هاوسەرگیرى خۆى کوشت
04:29 - 22/06/2022
زەمەن_هەرێمى کوردستان
لە رۆژهەڵاتى
کوردستان ژنێکى تەمەن ١٦ ساڵ، دواى مانگێک لە هاوسەرگیریکردنى کۆتایی بەژیانى خۆى
هێنا.
ماڵپەڕى مافى
مرۆڤى هەنگاو لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، کچێکی ١٦ ساڵى خەڵکی سەقز بە ناوی سروە کەماڵی
١٦ ساڵە ڕۆژی سێشەممە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ئاماژەى
بەوەشکردووە، بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سروە کەماڵی مانگی ڕابردوو پێچەوانەی ویستی
خۆی و لەژێر گوشاری دایک و باوکی ناچار بووە شوو بکات.
تەرمی سروە کەماڵی
ڕەوانەی پزیشکی دادی شاری سەقز کراوە و هەتا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.