بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرادەکات؟
09:56 - 22/06/2022
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 22-6-2022 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
دووبارە بەخۆتدا دەچیتەوەو خۆو کۆ دەکەیتەوە، بیرو بۆچونەکانت لە کارەکەتدا گرنگی پێدەدرێت، لەرووی سۆزدارییەوە رۆژێکی گونجاوە بۆ هەڵبژاردنی ئەو کەسەی کە دەتەوێت و راهێنانی وەرزشی ئەنجامبدە.
گا (4/20 بۆ 5/20)
رۆژێکی پڕ چالاکی و گەشبینی بەڕێدەکەیت، پلان دادەنێیت بۆ گەشتکردن، بەڵام ئاگاداری قسەکانت بە، لەرووی سۆزدارییوە هەست بەبێزاریی دەکەیت و بیر لەوە دەکەیتەوە کەسێکی نوێ بێنتە ژیانتەوە.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
بڕێک پارەی باش لە رێگەی کارەوە بەدەستدەهێنیت و بەمەش قەرزەکانی پێشووتی پێ دەدەیتەوە، لەرووی سۆزدارییەوە کەمێک لاوازی هەوڵ بە گرنگی زیاتر بە خۆشەوسیتەکەت بدەیت.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
دەتوانیت لە کارەکەتدا بە هاوبەشی پرۆژەیەک ئەنجامبدەن، رۆژێکی گونجاوە بۆ ئەوەی هاوبەشی ژیانت دیاربکەیت و بە کەشێکی رۆمانسیدا تێپەڕدەبیت.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
شتێکی گرنگ لەبیردەکەیت، چاوەڕێی گۆڕانکاری بکە، هەوڵ بە داوای لێبوردن لەو کەسانە بکە کە زویرت کردون، لەرووی تەندروستیەوە هەست دەکەیت بەرەو باشبوون دەچیت.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
پێگەت لەناو کۆمەڵگەدا تایبەتە، بەمەش دەوروبەرەکەت چاویان لەسەرتە، تۆزێک لەگەڵ خەڵکدا باش بەو بە سەبر بە، سەرکەوتوو دەبیت لە هەموو بوارێکدا، بەڵام بەهۆی فشاری کارەوە باری تەندروستیت تێکدەچێت.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
ئەمڕۆ لە هاوڕێکانت ببورە، داواکانیان جێبەجێبکە و هاوکارییان بکە، لەسەر هەڵەکانت بەردەوام بە ئاگاداربە لەو کەسانەی دێنە ناو ژیانت، ئەمشەو کاتێکی ناخۆش بەسەر دەبەیت، هەوڵ بە بەزووترین کات چارەسەری بۆ بدۆزەوە.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
کەسێک هەوڵدەدات پرۆژەکەت لێ تێکبدات و کاریگەری نەرێنی بکاتە سەرت، بەڵام تۆ باوەڕت بەخۆو هەبێت، لە رووی سۆزدارییەوە لەبڕیارەکانت پەلە مەکە، لەرووی تەندروستیشەوە زۆر دامەنیشە هەوڵ بە لەکاتی کارکردندا زۆرترین جوڵە بکە.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
متمانە زۆر بە دەوروبەرەکەت مەکە، کەوتویتەتە داوی خۆشەویستی بەڵام ئاگاداربە، لەرووی دەرونییەوە هەست بە قەلەقی دەکەیت و هەوڵ بدە دورکەوە لە خواردنەوەی قاوە.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
داهاتوویەکی نوێ چاوەڕێتە، کارەکەت دەگۆڕێت و ئەندامانی خێزانەکەت دڵخۆشن بە بوونت، هەموو کاتێک گەشبین بەو ئاگاداری جۆری ئەو خواردنە بە کە دەیخۆیت.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
هەلێکی باشە بۆ ئەوەی بڕێک پارەی باش بێتە دەستت لەرێگەی هاوبەشی لەگەڵ کەسێکی دیکەدا بێت یاخود گێڕانەوەی قەرزەکانی پێشوو، تەندروستی خۆت و ئەو کەسانەی لێت نزیکە پێویسیتی بە گرنگی دانی زیاترە و ئاگاداربە.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
گەشتکردن دێتە بەردەمت و مامەڵەیەکی باشت هەیە لەگەڵ براو دراوسێکانت، چاوپێکەوتنێک ئەنجامدەدەیت، ئەمڕۆ رۆژێکی گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی بە نیازی کڕینی ئۆتۆمبێلن