287 جیهان

هاوپەیمانیەتیەكەی ماكرۆن زۆرینە لە دەستدەدات

10:13 - 19/06/2022

زەمەن


هاوپەیمانییەکە بە سەرۆکایەتی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا زۆرینەی رەهای لە ئەنجومەنی نیشتمانی فەرەنسا لەدەستداوە، ئەمەش رێگری دەکات لە بەرەوپێشچوونی چاکسازییەکانی لە خولی دووەمی فەرەنسادا، بەپێی ئەنجامە بەراییەكانی خولی دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان.


پێشبینی دەكرێت هاوپەیمانی "بەیەكەوە" لە 200 كورسی بۆ 260 كورسی بەدەست بهێنێت، ئەمەش زۆرینەیەكی رێژەیی پێدەبەخشێت كە ناچاری دەكات داوای پشتیوانی گروپە سیاسیەكانی دیكە بكات بۆ تێپەڕاندنی پرۆژە یاساكان، بەو پێیەی زۆرینەی رەها 289 كورسییە.

 

هاوپەیمانیی "نوپێس" چەپڕەو بە سەرۆکایەتیی ژان لوک میلانشۆن لە پلەی دووەمدا دێت و لەنێوان 170 تاوەکو 190 کورسی بەدەست دەهێنێت.

 

هەروەها پارتی گردبوونەوەی نیشتمانی راستڕەوە بەسەرۆکایەتیی ماری لوپێن، پێشکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێناوە بە بەدەستهێنانی60 بۆ 100 کورسی لە پەرلەمان.

 

بەم شێوەیە پارتەکەی مارین لۆپێن کە لە خولی یەکلاکەرەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا ڕووبەڕووی ئیمانوێل ماکرۆن بووەوە، ژمارەی پەرلەمانتارەكانی پانزە هێندە زیادیكردووە.

 

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن