1465 شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟

09:21 - 16/06/2022

زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 16-6-2022 ی بڵاوکردەوە.


کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
لە کارەکەتدا گۆڕانکاری روودەدات و فشارەکان لەسەرت زیاددەبن، چەند کەسێکی نوێ وەک هاوڕێ دێنە ژیانت، خزمەکانت دەستوەردەدەنە کارو باری ژیانە تایبەتەکەی خۆت.

گا (4/20 بۆ 5/20)
 کاتێک بەخۆو دەزانیت کەوتویتەتە بەردەم گەورەترین کۆسپ، دەبێت بە زوترین کات چارەسەری بۆ بدۆزیتەوە، داوای ئامۆژگاری بکە و چونە دەرەوەکانت کەم کەوە.

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
ئەمڕۆ ئەزمونێکی نوێ تاقیدەکەیتەوەو متمانەو بەخۆو هەبێت، چەند گۆڕانکارییەک لە ژیانت روودەدەن، بەڵام کەسێکی نزیکت لە خۆو زویر دەکەیت ئەمەش  بۆت باش نابێت.

قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)

ئەمڕۆ کارەکانت بە باشی بەڕێوەدەچێت، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە دەتوانیت قورسترین بۆچون بخەیتە کارەوە، پشتیگیرێت دەکرێت لەلایەن دەوروبەرەکەتەوە و خۆشەویستی و دلسۆزی تۆیان بۆ دەردەکەوێت.

شێر (7/23 بۆ 8/22)
 ئەمڕۆ رۆژێکی باش نابێت بۆت، هەروەها ئاڕاستەی بیرکردنەوەت بگۆڕە، خۆت لە کێشەکان تێوە مەگلێنەو سەردانی پزیشک بکە، لەرووی سۆزدارییەوە بەخت یاوەرتە.

فەریک (8/23 بۆ 9/22)
دەبێت ئامادەبیت بۆ هەر کێشەیەک کە رووبەروت دەبێتەوە لەم ماوەدا، لە شوێنی کارەکەتدا دۆخت باش نیە و ناتوانیت تێیپەڕێنیت، مەهێڵە ئەمە ببێتە هۆی ترس لات، بەڵکو زوو هەوڵی چارەسەری بە.

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
هەست بە باشی خۆت دەکەیت، دەتوانیت بە رەفتارە جوانەکەت دەوروبەرەکەت سەرسام بکەیت، تواناکانت دەخەیتە کار، هەروەها لەرووی تەندروستیییەوە بەرەو باشبوون دەچیت.

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)

چەند کەشێکی ئارام روو لە ژیانت دەکەن، چەند پەڕەیەکی رابردوو کە لە ئێستادا سەری هەڵداوەتەوە بێتاقەتت دەکات، بەڵام تێی دەپەڕێنیت ، گرنگی بە راهێنانی وەرزشی بدە.

کەوان (11/22 بۆ 12/21)

دەتەوێت هەموو شتەکانی دەوروبەرت بۆ خۆو بێت، بەڵام وریای دەرەنجامەکە بە تێکت نەشکێنێت، دوای بیروبۆچونی هیچ کەسێک مەکەوە و ئاگادری دۆخی تەندروستیت بە.

گیسک (12/22 بۆ 1/19)
قەدەر یاریت پێدەکات، کاتێک دەزانیت کەوتویتەتە بارودۆخێکەوە کە توشی شۆکت دەکات، بەڵام مەترسە چونکە چەند هەواڵێکی خۆش و سوپرایزی جوان دێنە رێگەت.

سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)

کارەکانت ئاسان بەڕێدەکرێت، هەلێکی گونجاوە بۆ کەوتنە داوی خۆشەویستییەوە، ئەوەندە بەهێز دەبیت کە دەتوانیت رووبەرووی کێشەکان ببیتەوە.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
 هەنگاوەکانت بەرەو قورسی دەڕوات، کەسێک هەیە دەیەوێت پلانەکەت لێ تێکبات رێگەی مەدە، گوێ بۆ کەس مەگرە و متمانەت بە خۆت هەبێت و بیرو بۆچونەکانت بخەکار.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن