زانيارى نوێ له‌باره‌ی ته‌ندروستیی كازم فاروق ئاشكرا كرا
08:40 - 10/06/2022
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
سه‌رۆكی
پێشوی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ڵێت، له پشكنینه‌كانیدا ھۆکارێکی سەیر و چاوەڕوان
نەکراو ده‌ركه‌وتوه کە بووەتە ھۆی نەخۆش کەوتنی.
له
رونكردنه‌وه‌یه‌كدا په‌ڕه‌ی تایبه‌تی كازم فاروق سه‌رۆكی پێشوی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی
نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان له له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردوه‌ته‌وه،
لەدوای چەند مانگێک لە تێکچوونی دۆخی تەندروستی د.کازم فاروق، دەرئەنجامی پشکنینە
پزیشکیەکان و راپۆرتە فەرمیە پزیشکیەکان لە دەرەوەی وڵات باس لە ھۆکارێکی سەیر و
چاوەڕوان نەکراو دەکەن کە بووەتە ھۆی نەخۆش کەوتنی د.کازم! ھەرچەندە ئەمە جێگەی
سەرسوڕمانێکی زۆرە
ئاماژه‌ی
به‌وه‌شكردووه، ھەرچەندە ئەمە جێگەی سەرسوڕمانێکی زۆرە، به‌ڵام ھەتا جێگیربوونی
دۆخی تەندروستی د.کازم زیاتر لەسەر ئەم بابەتە ناڵێین.
ده‌شڵێت،
پێش وەرگرتنی بەنج و چارەسەرەکانی، د.کازم بە نزیکەکانی وتووە ھەموو خەڵک
دڵنیابکەن کە ئەگەر لەم نەخۆشیە چاک ببمەوە ان شاءالله ئەوا لە جاران بەھێزتر و
بەھەڵوێستتر دێمەوە خزمەتی خەڵك.
له ماوه‌ی رابردودا، كازم فاروق ده‌ستی له پۆستی سه‌رۆكی
فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاری كێشایه‌وه و باس له‌وه
ده‌كرا كه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه ناتوانێت به‌رده‌وام بێت.