عەبدوللـەتیف سەلەفی: سلێمانیم جێنه‌هێشتووه و ئازادیشم له كوێ ده‌ژیم
06:39 - 26/05/2022
زه‌مه‌ن_سلێمانی
د. عەبدوللـەتیف سەلەفی ڕەتیدەکاتەوە سلێمانی بەرەو هەولێر جێهێشتبێت و
خانووی لە پایتەختی هەرێم کڕیبێت، دەشڵێت، لەهەر شارێکی دیکەش بێت هیچ مانایەکی سیاسی
لە پشتەوە نییە.
لە ڕوونکردنەوەیەکی پەڕەی فەرمیی د. عەبدوللـەتیف سەلەفی، یەکێک لە ڕابەرانی
بانگەوازی سەلەفی لە کوردستان ڕایگەیاند، "ماڵی دكتۆر هەر لە سلێمانییە،
ئازادیشە لەهەر شارێکی تریش بژی، هەروەک چۆن بوونی لە سلێمانی هیچ مانایەکی سیاسی
نەبووە، بەهەمان شێوەش لە هەر شوێنێکی تر بێت ڕۆژێک لە ڕۆژان."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "گرنگ ئەوەیە بە موسڵمانی بۆ خزمەتی دین بژی،
خوا پشتیوانی بێت."
له چه‌ند رۆژی رابردوودا رۆژنامه‌نوسێكی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، عەبدوللـەتیف
سەلەفی سلێمانی جێده‌هێڵیت و له هه‌ولێر نیشته‌جێ ده‌بیت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌وێ
پرسیاری خانووی كردووه.