927 شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟

01:23 - 26/05/2022

زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 26-5-2022 ی بڵاوکردەوە.


کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
بەهۆی کارێکەوە زۆربەی پارەکانت خەرجدەکەیت و تووشی شکستی دارایی دەبیت، بەڵام فێری بەرپرسیارێتی دەبیت و باش دەبیت.

گا (4/20 بۆ 5/20)
لەم مانگەدا گرێبەستێک واژۆ دەکەیت و دەکەویتە کارێکی نوێوە، ژیانت دەگۆڕێت و خۆشەویستەکەت داوای هاوسەرگیریت لێدەکات.

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
ئەمڕۆ ڕۆژێکی پڕاوپڕ لەچالاکی بەڕێدەکەیت و ماندوو دەبیت، هەست بە ئازاری خۆشەویستەکەت بکەو گرنگی پێبدە.

قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
ڕۆژ بەڕۆژ بەرپرسیارێتی لەسەر شانت زیاددەکات و پەلە مەکە لە بڕیاردانی شتەکان، گرنکی بە هاوژینەکەت بدەو کاتی پێببەخشە.

شێر (7/23 بۆ 8/22)
بەمنزیکانە هەواڵێکی دڵخۆشکەر دەبیستیت و گۆڕانکاریەک لەناو خێزانەکەت ڕوودەدات، قەلەقیت مەهێڵە و ئاسوودە بە.

فەریک (8/23 بۆ 9/22)
لەشوێنی کارەکەت بەهۆی تواناکانتەوە جێگیر دەبیت و سەرکەوتوو دەبیت، بەخت یاوەرت دەبێت و کەسێک دێتە ناو ژیانتەوە.

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
خەرجیەکانت کەمبکەرەوە چونکە پڕۆژەیەکی هاوبەش ئەنجامدەدەیت با تووشی شکستی دارایی نەبیت، تەندروستیت باشە.

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
متمانەی زۆرت بەخۆت هەیە و کەسایەتیت بەهێزە بەمەش هەمیشە جێی سەرنجی لای هاوڕێکانت، کارێکی نوێ دەکەیت.

کەوان (11/22 بۆ 12/21)
لەناو خێزانەکەت کارێکی دڵخۆشکەر ئەنجامدەدرێت و شانازیان پێوە دەکەیت، خۆشەویستەکەت زۆر هەستیارە دڵی ڕابگرە.

گیسک (12/22 بۆ 1/19)
لە پێناو ئامانجێکدا کارێکی قورس ئەنجامدەدەیت و بەدەستیشی دەهێنیت، ئاگاداربە دەمەقاڵێی زۆر لەگەڵ هاوژینەکەت مەکە.

سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
ژیانت ئاسایی بەڕێوەدەچێت، بەڵام لەناکاو تووشی گرفتێکی گەورەت دەکەن، متمانە بەهەموو کەسێک مەکەو خۆت بپارێزە.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
لەهەموو کەسێک خۆت بپارێزە، ئەمڕۆ ناچار دەکرێیت بڕیارێکی قورس لە ئاست خۆشەویستەکەت دەربکەیت، تەندرووستیت باشە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن