ژنێك لە هەولێر دوای گیانلەدەستدانی هاوسەرەكەی بە كۆرۆنا، خۆی كوشت
09:30 - 26/05/2022
زەمەن
بەهۆی گیانلەدەستدانی هاوسەرەکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ژنێکی تەمەن (58) ساڵ کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی ھەولێر، راگەیاند؛ ژنێکی تەمەن 58 ساڵ بەناوی دوای ئەوەی لەچەند رۆژی ڕابردو ھاوسەرەکەی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانلەدەست دەدات، لە دڵتەنگی بۆ کۆچی دوایی هاوسەرەکەی خۆی کوشتوە.
سەرچاوەکە وتیشی: دوای دو ڕۆژ لە مردنی ژنەکە، براکەی سەردانی ماڵەکەی دەکات و دەبینێت خوشکەکەی خۆی ھەڵواسیوە و گیانی لەدەستداوە.
ئەو خانەوادەیە خاوەنی ھیچ منداڵێک نین و ھاوسەرەکەشی بازرگانێکی دیاری شاری ھەولێرە و زیاتر لە ئەمریکا کارە بازرگانیەکانی کردوە و ماوەیەک بەر لە ئێستا گەڕاونەتەوە ھەرێمی کوردستان.
KNN