937 کوردستان

رونکردنەوەیەک لە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی؛ دابان شەدەڵەوە

08:23 - 25/05/2022

زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان


دابان شه‌ده‌ڵه‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایگه‌یاند، حه‌وت ساڵه‌ كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ زاوایه‌كیان بەناوی (میران سیروان) هه‌یه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ خوشه‌كه‌كه‌ی کراوەتە قوربانی ئەو کێشەیه‌ و لە ژێر فشاردا هەوڵی ناشرین کردنی خانه‌واده‌كیان ده‌درێت.

دابان شه‌ده‌ڵه‌ كه‌ هاوكات جێگری فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمیشه‌، له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا نوسیویه‌تی، "ماوەی حەوت ساڵە کێشەیەکمان هەیە لەگەڵ زاوایەکمان بەناوی (میران سیروان) هاوسەری باخانی خوشکمە، ناوبراو لەسەر سیقەی خانەوادەکەمان کاری کردووە بۆ کۆمپانیایەک و پاشان بڕێک پارەی زۆری ئەوکۆمپانیاییە دەبات و هەڵدێت بەرەو ووڵاتی کەنەدا، بەهۆی ئەم کارە نادروستەی لەدادگا داوایی لەسەر تۆمارکراو و ئەم دۆسیەیە لە لایەن ئەو کۆمپانیاوە بە دادگا سپێردراوە و میران لەسەری حکوم دراوە بە غیاب".

ده‌شڵێت، هەرچەندە هەوڵی چارەسەری دۆسیەکەشمان دا بەڵام بەداخەوە (میران سیروان) بۆ پەردەپۆش کردنی ئەو ئابڕوو چوونەی لە ژێرفشاردا باخانی خوشکمی کردۆتە تەرەفی ئەم کێشەو بووەتە قوربانی دەستی هاوسەرەکەی.

ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌:

کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ... هەڤاڵان ... دۆستان
من دابان شێخ عبدالکریم شەدەڵە ناسراوی بە ( دابان شەدەڵە) جێگری فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
بەڕێزان ماوەی حەوت ساڵە کێشەیەکمان هەیە لەگەڵ زاوایەکمان بەناوی (میران سیروان) هاوسەری باخانی خوشکمە، ناوبراو لەسەر سیقەی خانەوادەکەمان کاری کردووە بۆ کۆمپانیایەک و پاشان بڕێک پارەی زۆری ئەوکۆمپانیاییە دەبات و هەڵدێت بەرەو ووڵاتی کەنەدا، بەهۆی ئەم کارە نادروستەی لەدادگا داوایی لەسەر تۆمارکراو و ئەم دۆسیەیە لە لایەن ئەو کۆمپانیاوە بە دادگا سپێردراوە و میران لەسەری حکوم دراوە بە غیاب، هەرچەندە هەوڵی چارەسەری دۆسیەکەشمان دا بەڵام بەداخەوە (میران سیروان) بۆ پەردەپۆش کردنی ئەو ئابڕوو چوونەی لە ژێرفشاردا باخانی خوشکمی کردۆتە تەرەفی ئەم کێشەو بووەتە قوربانی دەستی هاوسەرەکەی ، بۆیە بەڕاشکاوی بەهەموو لایەک دەڵێین کە:
١- ئەم کێشە حەوت ساڵە لەدادگایە و میران نایەتەوە تا لەبەردەم دادگا ئەستۆ پاکی خۆی بکات.
٢- باخانی خوشکم کراوەتە قوربانی ئەم کێشە و لە ژێر فشاردا هەوڵی ناشرین کردنی بەندە و خانەوادەکەمانی پێ دەدرێت.
٣- من نیاز پاکی خۆم دەخەمە ڕوو ئامادەیم تێدایە هەوڵی میانگیری و چارەسەری ئەم کێشە بدەم بەمەرجێ هەردوولا بگەنە ڕێکەوتن بۆ کۆتایی هێنان بەم کێشەیان.

دابان شەدەڵە

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن