بـــــــێ تـــــــــــــۆ
11:52 - 23/05/2022
گۆران مەریوانی/ کولتوری زەمەن
من به ته‌نیا په‌ی به
پرسه‌كان نابه‌م
من به ته‌نیا وه‌ڵامێكی
قایلدار شك نابه‌م
ده‌با تۆم خۆشبوویستبا
ده‌با هیچ نه‌با شه‌وانه
خه‌وم پێوه بدیبایتا
هه‌فته‌ی جارێ،
یادی تۆم بكردبایا
له پیاسه‌ی ته‌نیاییمدا ئێواران
ده‌ستم بگرتبای،
پرسم پێكردبای:
چی باشه چی خراپه بۆ ژیان
بۆچ ته‌باییه‌ك نابینرێ،
ده نێوان مان و نه‌مان
خه‌م یان شادی،
عه‌شق یان ڕكوكین،
نه‌فره‌ت یان به‌خشین؟
ئۆهـــ - چ زۆرن ئه‌و پرسیارانه‌ی دڵی من!
ئۆهـــ - چ كه‌من، بێ تۆ، خۆشه‌ویستانی ده‌وری من!
ئه‌و عه‌شقانه‌ی كه ماچیان
ناگاته لێواری لێوان،
ئه‌و عه‌شقانه‌ی كه ده‌مرن،
زاریان نامژن سه‌ری په‌نجان
خه‌مێ له دوای خۆیان جێ دێڵن
ڕه‌گی بوون تاڵ ده‌كه‌ن
وه‌ك تارایه‌ك ڕێ له نیگامان
ده‌گرن
بیناییمان لێڵتر ده‌كه‌ن،
ده‌روونمان ئاڵۆزتر-
بیریش تا بێ تاریك و تاریك
تر
ئیدی بیرمان ناچێته‌وه لای
عه‌شق
ئیدی ڕێمان ناكه‌وێته‌وه
لای تۆ!
02-04-2022