ئەو کەسەی شەوی رابردوو لە سلێمانی تەقەی لێکرا، گیانی لەدەستدا
06:05 - 18/05/2022
زهمهن_سلێمانی
درەنگانی شەوی
رابردوو لە شەقامی بەختیاری سلێمانی کەسێک درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و بەهۆیەوە بە سەختی برینداربوو، ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی
"زهمهن"، محەمەد زەکی چەلەبی خاوهنی خواردنگهی دەنیز كه شەوی
رابردوو تەقەی لێکرا، ئەمڕۆ گیانیلەدەستدا.
درەنگانی شەوی
رابردوو لە شەقامی بەختیاری شاری سلێمانی ماتۆڕسوارێک تەقەی لە خواردنگەیەک کردووە
بە ناوی دەنیز، بەهۆیەوە خاوەنی خواردنگەکە بە سەختی بریندارکرا و دوای گواستنەوەی
بۆ چارەسەر ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
سهرچاوهیهك
له پۆلیسی سلێمانی به "زهمهن"ی راگهیاند، ئەو کەسە خەڵکی باکوری
کوردستانە و چوار گولـلە بەر جەستەی کەوتبوو و دۆخی
تەندروستی ناجێگیربووه.