توركیا به‌رهه‌ڵسته.. فینلاند و سوید داوای چوونه ناو ناتۆیان پێشكه‌شكرد
01:14 - 18/05/2022
"زەمەن"
فینلاند و سوید نامەی فەرمی
داواکاری بوونە ئەندام لە ناتۆیان رادەستی سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ
کرد، ئه‌وه‌ش هاوكات له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایی توركیا.
سکرتێری گشتیی ناتۆ، نامەی لە
باڵیۆزانی باوەڕپێکراوی سوید و فینلاند لە ناتۆ وەرگرت. ستۆڵتنبێرگ
لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان، رایگه‌یاند: هەر وڵاتێک مافی ئەوەی هەیە رێگای
خۆی هەڵبژێرێت، لەبەرئەوە بە خۆشحاڵییەوە داواکاری هەردوو وڵاتەکەیان وەرگرتووە.
سکرتێری گشتیی ناتۆ ئاماژەی
بەوە کرد کە ئەندامێتی سوید و فینلاند، ئاسایشی ناتۆ بەهێز دەکات و وتی: "ئەو داواکارییانەی ئەمڕۆ پێشکەشتان کرد هەنگاوێکی گرنگە.
ئێستا هاوپەیمانان هەڵسەنگاندن بۆ ئەو رێگایە دەکەن کە دەچێت بۆ ناتۆ. دەبێت
نیگەرانی ئەمنیی هەموو هاوپەیمانان لەبەرچاو بگیرێت. پێداگرین لەسەر تاوتوێکردنی
هەموو بابەتەکان بەوردی و گەیشتن بە ئەنجامێکی خێرا''.
ستۆڵتنبێرگ هەروەها جەختی
لەسەر ئەوە کردەوە کە هەموو هاوپەیمانان هاوڕان لەسەر ئەوەی ناتۆ پێویستی بە
فراوانبوونە.
توركیا كه ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه ناڕه‌زاییه
له‌و داواكارییه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌نقه‌ره ئه‌و دوو وڵاته
به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه بوونه‌ته میوانخانه‌ی نه‌یاره‌كانی توركیا، كه مه‌به‌ستی
كوردانی رۆژئاوا و گروپی فه‌تحوڵا گوڵه‌نن.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان سه‌ركۆماری توركیا، سێشه‌ممه
17ی ئایاری 2022، جارێكی دیكه‌ی دژایه‌تی خۆی بۆ وه‌رگرتنی سوید و فینله‌ندا له
رێكخراوی ناتۆ ره‌تكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: "هه‌ڵوێستی ئاشكرا و روونی هه‌ردوو وڵات دژی
رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان بوونی نییه".
له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ
شاندی ئه‌و دوو وڵاته كه بڕیاره سه‌ردانی توركیا بكه‌ن، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند:
"گوایه رۆژی دووشه‌ممه دێنه توركیا. دێن بۆ قایلكردنمان، با ببوورن و
خۆیان ماندوو نه‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها وتی: "به‌ر
له هه‌موو شتێك سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی كه سزایان به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاندووه،
ناڵێین به‌ڵێ بۆ ئه‌ندامبوونیان له ناتۆ کە رێكخراوێكی ئه‌منییه".
ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی
(ناتۆ) هاوپەیمانییەکی سەربازی بەرگریکارە لە ساڵی ١٩٤٩ لەلایەن ١٢ وڵاتەوە
پێکهێنراوە، لەوانە: ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسا، بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسی
فراوانبوونی سۆڤیەت لە ئەوروپا دوای جەنگ، و بەدرێژایی دەیان ساڵ لەو کاتەوە
هاوپەیمانییەکە گەشەی کردووە و ئیستا٣٠ ئەندامی هه‌یه.