گرنگترین سوودە تەندروستییەکانی ترۆزی
03:03 - 15/05/2022
دکتۆر _ کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
ــترۆزی یه‌کێکه له به‌رهه‌مه ڕووه‌کیه‌کانی
وه‌رزی به‌هار که تام و چێژێکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه لای میڵه‌تی کورد ، له هه‌مان
کات به جۆرێک له خۆراکه به سووده‌کان داده‌نرێت بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ.
-ترۆزی به یه‌کێک
له جۆره‌کانی خه‌یار داده‌نرێت و له زانستی ڕووه‌کناسی به ناو خه‌یاری ئه‌رمینی
ناو ده‌برێت و عه‌ره‌به‌کانی عێراق پێی ده‌ڵێن خه‌یاری ئاوی و به ئینگلیزی پێی ده‌وترێت (cucumis melo flexuosus).
-به‌ها خۆراکیه‌کانی
: بڕێکی زۆر که‌م وزه‌ی تێدایه ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی دژه‌ئۆکسانه‌کان و ڤیتامینه‌کانی
وه‌ک : ( K , C , A , E ) له‌گه‌ڵ کانزه‌کان وه‌ک پۆتاسێوم ، پۆتاسێوم
، مه‌گنسێوم ، مه‌نگه‌نیز ، کالسێوم، له‌گه‌ڵ بڕێکی زۆرله ڕیشاڵ و ئاو و ڕێژه‌یه‌کی
که‌م کاربۆهیدرات و پڕۆتین و ئاسن.
-گرنگترین سووده‌کانی
ترۆزی ئه‌مانه‌ن:
۱ ـــ پاراستنی کێشی له‌ش و ڕێگه گرتن له قه‌ڵه‌وه‌یی و یارمه‌تی
دابه‌زینی کێش ئه‌دات له کاتی ڕێجیم دا.
۲ ـــ یارمه‌تی دابه‌زینی کولیستڕۆڵی خراپ له خوێن دا و دابه‌زینی
فشاری خوێن.
۳ ـــ یارمه‌تی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شه‌کره له خوێن دا و ڕێگه‌گرتن
له تووش بوون به نه‌خۆشی شه‌کره.
٤ ـــ خۆپاراستن
له جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشک و نه‌خۆشی ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان.
٥ ـــ پاریزگاری
له ته‌ندروستی دڵ و مێشک و به‌هێزکردنیان.
٦ ـــ ڕێگری کردن
له وشک بوونه‌وه‌ی له‌ش و توونیه‌تی له‌گه‌ڵ یارمه‌تی دانی پاک بوونه‌وه‌ی جگه‌ر
و له‌ش له مادده ژه‌هراویه‌کان.
۷ ـــ خۆپاراستن له نه‌خۆشی نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و چه‌ندین جۆری.
۸ ـــ نه‌هێشتنی قه‌بزی و هه‌ندێ میکرۆبی ناو کۆئه‌ندامی میز و میزه‌ڕۆ.
۹ ــ ڕێگری کردن له نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر و به‌هێزکردنی یاده‌وه‌ری.
۱۰ ـــ به‌هێزکردنی مووه‌کانی قژ و پاراستن له سپی بوون و هه‌ڵوه‌رینی
قژ.
۱۱ ــ پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌ش بوونه‌وه‌ی و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچ
و خاڵ و زیپکه و سیسی ده‌م و چاو.
-زیانه‌کانی زۆر
خواردنی ترۆزی:
۱ـــ زیاترکردنی کاریگه‌ری لاوه‌کی هه‌ندێ ده‌رمانی زه‌غه‌ت و دڵه‌کزێ
و ده‌رمانی دژه‌مه‌ینی خوێن.
۲ ـــ هه‌ست کردن به ته‌مه‌ڵی و بێهێزی.
۳ ـــ سک چوون و ئاوسانی سک.