باشترین جۆری هەویری ددان کامەیە؟
03:28 - 10/05/2022
933 جار خوێندراوەتەوە
دکتۆر _ تروسکە عبداللە
ئەمە پرسیارێکی زۆر باوی ناو خەڵکە ،بە دڵنیایەوە
خەڵک حەقی خۆیەتی بپرسێت لەم بارەیەوە چونکە وەک و هەموو پێکهاتەو پێداویستەیەکانی
تری مرۆڤ مەعجونی ددانیش بە دوورنیە لەو هەموو ریکلام سەختەکاریانەی لەسەر پێداویستیەکانی
مرۆڤ دەکرێ لە ئێستادا.
چۆن بتوانم مەعجونێکی باش هەلبژێرم؟
بە دڵنیایەوە پێویستە راوێژ بە دکتۆری ددان بکەیت،
هەلبژاردنەکە دەکەوێتەوە سەر چەند تایبەتمەندیەکی ددان و ویستی کەسەکە دکتۆر چەند
پرسیارێکت ئاراستە دەکات وەک:
-ئایا ددانت هەستیارەو
دەتەوێ هەستاریت نەمێنێ؟
_یاخود تەنها گرینگی
بە سپیبونەوەی ددانت دەدەیت دەتەوێ ددانەکانت سپی ببنەوە؟
-یاخود کەسێکی جگەرە
کێشیت و دەتەوێ رەنگی زەردی ددانەکانت لاببەیت؟
-یاخود ئیلتیهاباتی
پوکت هەیە؟
دکتۆری ددان لە پێشنیارکردنی مەعجونێکی باش بۆت
رەچاوی ئەم خالانە دەکات بۆ ئەوەی ئەم جۆرەت بۆ پێشنیار بکات کە تۆ پێویستتە نەک هەرەمەکی
بۆت هەلبژێرێت.
ئایا دەتوانم هەمان مەعجونی هاورێکەم یان خزم و کەسی نزیک بەکار بهێنم
تەنها لەبەر ئەوەی ئەوان ئیسفادەیان لێکردووە؟
نەخێر مەرج نیە ئەو مەعجونەی هاورێیەکەت سودی لێبینیووە
بۆ تۆ گونجاو بێت ،کەسی وا هەیە رسمی کارتۆنی مەعجونێکی گرتووە سەیدەلیەو سەیدەلیە
دەگەرێ تا لەهەمان مەعجونی دەستبکەوێ ، چونکە فلان کەس بەکاریهێناوەو و ددانەکانی
زۆر سپی و جوان بووە..!
ئەمە هەڵەیە لەوەیە ئەمەی هاورێکەت مەعجونێکی
سپیکردنەوە بێت بەلام تۆ ددانت لە بنەرەتدا هەستیار بێت و بەکارهێنانی ئەم مەعجونە
زیان بە ددانت دەگەیەنێ و هەستیاریەکەت زیاتر دەکات چونکە بۆتۆ گونجاو نیە ،بۆیە
تکایە بە هەرەمەکی و چاو لێکەری پێویست ناکات مەعجون هەڵبژێرن ،باشترین شت ئەوەیە
پرس بە دکتۆر بکەیت .
چۆن مەعجونی باش بۆ منداڵەکەم هەلبژێرم؟
بۆ منداڵ بە پێی تەمەن دیاریدەکرێت، بۆ یەک ساڵ
جیاوازە لە تەمەنی شەش ساڵ و زیاتر جیاوازیەکە لە رێژەی فلۆرایدایە کە بۆ منداڵان
بە پێی تەمەن دیاری کراوە ،هەروەها منداڵان پێویستە لە ژێر چاودێری دایک و باوکانیاندا
مەعجون بەکاربهێنن و ددانیان بشۆن ،لەبەرئەوەی زۆر بەکارهێنانی مەعجون زیان بە
منداڵەکانتان دەگەیەنێ و پێویستە فێریان بکەن کە تفی بکەنەوە دوای ددان شۆردن نەک
قوتی بدەن بۆ ئەوەی زیان بە جەستەیان نەگات ،بۆ منداڵانی خوار سێ ساڵ بەرێژەی یەک
دەنکە برنج مەعجون بەکابهێنن و بۆ تەمەنی سێ بۆ شەش ساڵ بە رێژەی یەک دەنکە نیسک زیاتر
نەبێ بۆ گەورەتریش لە حەوت ساڵ بە ئەندازەی نینۆکی پەنجەی منداڵەکە.
ئایا مەعجونی باش مەرجە لە رووی نرخەوە گران بێت؟
نەخێر ،مەرج نیە گران بێت ، ، مەعجونی زۆر باش
هەیە کە نرخێکی گونجاو کەمی هەیە ،کەواتە نرخ پێوەر نیە بۆ باشی مەعجونی ددان...
ئایا راستە مەعجونی گیایی و سروشتی باشترە چونکە
دەوترێ هیچ ماددەی کیمیای تێدانیە؟
زۆربەی مەعجونە گیایی و سروشتیەکان رێژەی فلۆراید
تێیاندا زۆر کەمە یاخود هەر تێیاندا نیە ،بێگومان روونە و دەزانین فلۆراید یەکێکی
لە هەرە پێکهاتە گرینگەکان بۆ ددان و ددان بەهێزدەکات و لە کلۆری دەیپارێزی،لەبەر
ئەوە بەکارهێنانی مەعجونی سروشتی نالێین خراپە بەلام لایەنێکی خراپی ئەوەیە ئەم پێکهاتە
گرینگەی تێدانیە کە پێویستە بۆ پاراستنی ددانەکانمان,ئەم جۆرە مەعجونە زیاتر بۆ ئەم
کەسانە پێشنیار دەکرێ کە نایەنەوێ هیچ پؽکهاتەیەکی کیمیایی بەکاربهێنن بۆ لەشیان،
و تەنها حەزیان بە پێکهاتەو شتی سروشتیە.