2762 کوردستان

ته‌ندروستیی سلێمانی مردنی 14 كه‌سی راگه‌یاند

08:09 - 05/05/2022

زه‌مه‌ن_سلێمانی


بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئامارەکانی سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە بەشێک لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی دوو هەزار و 941 سەردانی کردن هەبووە لەو ڕێژەیە 996 کەسیان داخڵ بوون و 14 حاڵەتی گیان لەدەستدانیش تۆمارکراون.  


دەقی ڕاگەیەنراوەکە:  


لە ماوەی ( ٣ ) ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان ( ٦٩ ) نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە 
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لە هەریەک لە نەخۆشخانەکانی ( شار - د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان - منداڵبوون - هیوا - پسپۆڕییەکانی دڵ - شەهید د.هێمن تایبەت بە کۆرۆنا - سوتاوی ئیمێرجینسی - گورچیلەی دەستکرد - سەنتەری فریاکەوتنی خێرا ۱۲۲ )  دوو هەزار و ( ٩٤١ ) سەردانی کردن هەبووە لەو ڕێژەیە نۆسەد و ( ٩٦ ) کەسیان داخڵبوون و ( ٦٩ ) نەشتەرگەری و ( ٦٨ ) لەدایکبوون و ( ١٤ ) حاڵەتی گیانلەدەستدان و  ( ١٨٤ ) حاڵەتی شتنەوەی گورچیلەی دەستکرد تۆمارکراون ، بەشێوەیەک لە نەخۆشخانەی شار نۆسەد و ( ١٩ ) سەردانیکردن و  پێنج سەد و ( ٧١ ) کەس داخڵبوون ( ٣٦ ) نەشتەرگەری و ( ١١ ) حاڵەتی گیانلەدەستدان و ( ٥٨ ) حاڵەتی شتنەوەی گورچیلە تۆمارکراوە هەر بەپێی ئامارەکە لە نەخۆشخانەی منداڵبوون سێ سەد و ( ٥٠ ) سەردانیکردن هەبووە ( ٨١ ) کەسیان داخڵکراون و ( ١٨ ) نەشتەرگەری و ( ٦٨ ) حاڵەتی لەدایکبوون تۆمارکراوە 



لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان هەزار و دووسەدو ( ٥١ ) سەردانیکردن و سەدوو ( ٧٠ ) داخڵبوون هەبووە لە نەخۆشخانەی هیوا تایبەت بە تووشبووانی شێرپەنجەش ( ١٠٢ ) سەردانیکردن و ( ١ ) حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی دڵ ( ٧٤ ) سەردانیکردن و ( ٦٩ ) داخڵبوون تۆمارکراوە و ( ١٥ ) نەشتەرگەری ئەنجام دراوە لە نەخۆشخانەی شەهید د.هێمن تایبەت بە کۆرۆنا ( ٥٦ ) سەردانیکردن و ( ٣ ) داخڵبوون هەبووە لە نەخۆشخانەی سوتاوی ئیمێرجینسی ( ٦٣ ) سەردانیکردن و ( ٢ ) حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە و لە سەنتەری گورچیلەی دەستکرد سەدوو ( ٢٦ ) سەردانیکردن و شتنەوەی گورچیلەی دەستکرد هەبووە. 


جێگەی ئاماژەیە ساڵانە لەگەڵ جەژن و بۆنەکان ئامارەکانی نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی سەربە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی تۆمار دەکرێن و  دەخرێنەڕوو بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەپێویستی دەزانێت سوپاس و دەستخۆشی خۆی ئاراستەی یەکە بەیەکەی بەڕێوبەر و بەڕێوبەری کارگێڕی و پزیشک و کارماندان  بکات لە پای هەوڵ و ماندووبوونیان لە بۆنەی جەژن و پشووەکاندا بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی بەهاوڵاتیانی شاری سلێمانی و سنوری بەڕێوبەرایەتی گشتی... 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن