واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی (4) راگه‌یه‌نرا
06:12 - 05/05/2022
3622 جار خوێندراوەتەوە
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو دابه‌شكردنی مووچه‌ی
مانگی چواری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌ستپێبكات و یه‌كه‌م شوێن مووچه‌ی وه‌زاره‌تی
ته‌ندروستیی ده‌درێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "زه‌مه‌ن"
كه‌وتوون"، بڕیاره له ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی ئاینده، ده‌ست به دابه‌شكردنی
مووچه‌ی مانگی نیسان بكرێت، "تا ئێسته بڕیاره‌كه وایه كه 10ی مانگ وه‌زاره‌تی
ته‌ندروستی مووچه وه‌ربگرن".
پێشتریش هێڤیدار ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی
دارایی و ئابووری له په‌رله‌مانی كوردستان، رای گه‌یاندبوو كه هه‌فته‌ی
داهاتوو ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێ، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كی تری
رانه‌گه‌یاندبوو.
ئه‌وه له كاتێكدایه، له سنوری پارێزگای
سلێمانی، تائێستا مووچه‌ی مانگی سێی به‌شێك له خانه‌نشینان و چه‌ند وه‌زاره‌تێك دابه‌شنه‌كراوه.