ئه‌مشه‌و یاریه به‌هێزه‌كه‌یه
11:08 - 04/05/2022
"زەمەن"
چاوی چاوه‌ڕوانی عاشقانی تۆپی پێ ڕوو له
یاریگای سانتیاگۆ برنابیۆی قه‌ڵای ریاڵ مه‌دریده، كه میوانداری یانه‌ی مانچسته‌ر
سیتی ئینگلیزی ده‌كات، له یاری گه‌ڕانه‌وه نیوه‌ی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی
ئه‌وروپا.
یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی، له یاری چووندا به
ئه‌نجامی چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به 3 گۆڵ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ریاڵ مه‌دریدا هێنا.
یاریه‌كه به‌لای هانده‌رانی یانه‌ی شاهانه‌وه
له گرنگترین یارییه مێژووییه‌كانی تیپه‌كه‌یانه، لۆكا مۆدریچی ناوه‌ڕاستكاری
ریاڵ ده‌ڵێت ئه‌م یارییه ئه‌مشه‌و گرنگترین یاری وه‌رزی ئه‌مساڵیانه.
یارییەکە کاتژمێر (10:00)
بەکاتى هەرێمى کوردستان دەستپێدەکات، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌هێزترین یاری ئه‌م وه‌رزی
خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بێت و تا فیكه‌ی كۆتایی ناوبژیوان براوه ده‌رنه‌كه‌وێت.