گه‌وره‌ترین په‌لاماری داعش؛ (11) سه‌ربازی عێراقی كوشت و چه‌ندینیشی برینداركرد
10:37 - 21/01/2022
زه‌مه‌ن -
عێراقی
لە خۆرئاوای شارۆچکەی
عوزێم لە پارێزگای دیالە، تیرۆریستانی
داعش پەلاماری سوپای عێراقیاندا و بەھۆیەوە ١١ سەربازی سوپا کوژران و چه‌ندینیش
برینداربوون.
میدیاكانی عێراق
بڵاویانكرده‌وه كه بەھۆی پەلامارەکەی داعشه‌وه؛ ئه‌فسه‌رێك و ١٠ سەربازی عێراق
کوژران و ژمارەیەکیشان بریندار بوون، دواتر ھێزی پشتیوانی سوپای عێراق چوونە شوێنی
رووداوەکە و تیرۆریستانی داعش بەرەو شوێنێکی نادیار ھەڵاتن.
روداوه‌كه لە نێوان
گوندی تاڵیعە و ئوم کەڕامی لە شارۆچکەی عوزێمی سەر بە پارێزگای دیالە رویداوه‌و،
تیرۆریستانی داعش بە چەکی قەناس و مامناوەند پەلاماری فەوجی یەکی لیوای دووی سوپای
عێراقیاندا.
له‌دوای كۆتایپێهێنانی داعش له‌عێراق له
ساڵی 2015وه، ئه‌وه گه‌وره‌ترین گورزه، كه تیرۆریستانی داعش، له سوپای عێراق
و هێزی پێشمه‌رگه‌ی بده‌ن.