2412 کوردستان

كەشناسی وادەی شەپۆلی دووەمی بەفربارینی راگەیاند

10:24 - 18/01/2022

"زەمەن"

كەشناسی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵەو سبەی شەپۆڵێکی بەفر بارین تەواوی ناوچەکە دەگرێتەوە پێشبینی هاتنی کاریگەری ئەم شەپۆڵە لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ دەبێت .


ئاماژەی بەوەكردووە، بارستە هەواییەکی جەمسەری زۆر سارد یاوەری ئەم نزمە پاڵە پەستۆیە دەکات بۆیە شێوازی دابارین لە زۆربەی کاتەکان بە بەفر دەبێت .


كەشناسی دەڵێت "سەنتەری پارێزگای سلێمانی دهۆک هەڵەبجە بەفر بارینی دەبێت لەگەڵ تەواوی یان زۆربەی قەزاو ناحییەکانی ناوچە شاخاوییەکان".


لەبارەی پارێزگای هەوللێریشەوە، رونیكردوەتەوە، سەنتەری هەولێر سەرەتا نمە بارانی دەبێت بە تێکەڵی لەگەڵ بەفر بارین پاشان لەگەڵ زیاد بوونی کاریگەری ئەم بارستە هەوایە ساردە دەگۆڕێت بۆ بەفر بارین لە ماوەی کاریگەری ئەم شەپۆڵە سەنتەری کەرکوک ئەگەری بەفر بارین بە تێکەڵی لەگەڵ بارانی دەبێت .


رۆژی پێنجشەممە، رێکەوتی20-1-2022 لە کاتەکانی شەو کاریگەری ئەم شەپۆڵە کۆتای دێت .كەشناسی وا دەڵێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن