بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەكی ژیانت ئاشكرادەكات؟
09:33 - 15/01/2022
زەمەن - لایف ستایل
شارەزایانی بواری
فەلەکناسی، لەرووی دەرکەوتنی ئەسێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆ 15-1-2022ی بورجەکانیان بڵاوکردەوە.
کاوڕ
تووشی کێشە دەبیت
لە کارەکەت و بێ هیوا دەبیت، بەڵام بەزوویی هەڵدەسیتەوەو سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت
و دڵخۆش دەبیت.
گا
لە کارەکەت ئەرکێکی
نوێت پێ دەسپێردرێت و دەبێت هەموو هەوڵەکانتی بۆ بخەیتە کار، خۆشەویستەکەت خۆپەرستە.
دووانە
خوێندنەوەی باش
بۆ پڕۆژە نوێکەت بکە و پاشان جێبەجێی بکە، لە پێناو بەرژەوەندی خۆت گرنگی بە خۆشەویستەکەت
بدە.
قڕژاڵ
پارەیەکی زۆر دێتە
دەستەوەو لەهەموو کێشەکان ڕزگارت دەکات، پێویستە لەگەڵ خۆشەویستەکەت ئاشتبیدەتەوە،
تەندرووستیت باش نیە.
شێر
هەموو کارەکان لەبەرژەوەندی
تۆ بەڕێوەدەچن، خێزانەکەت لە پێش هەمووشتێکەوەیە، دۆخی تەندرووستیت بەرەو باشبوون
دەچێت.
فەریک
بەهۆی کارێکەوە
قەلەق دەبیت و ناتوانی بڕیاری درووست بدەیت، زۆر شت کۆنتڕۆڵی کردوویت بەمەش لە
فشارێکی دەروونی خراپ دایت.
تەرازوو
لە چاوپێکەوتنی
کاردا سەرکەوتوو دەبیت و خەونەکانت دێنەدی، هەمیشە هەوڵ دەدەیت لە بەرپرسیارێتی خۆشەویستەکەت
دەربچیت.
دووپشک
بەهۆی ژیریتەوە
بوویتەتە سەرنجی دەورووبەرەکەت، کاتی ئەوە هاتووە کە هاوسەرگیری ئەنجام بدەیت، خۆت
لە فشاری دەروونی بپارێزە.
کەوان
هەوڵبدە بەزوویی
کێشەکانت چارەسەر بکەیت تاوەکو هەندێک شت بەسەرتا نەشکێتەوە، گرنگی بەوەرزش بدەو کێشی
لەشت دابەزێنە.
گیسک
ئاگاداری خێزانەکەت
بە چونکە یەکێکیان تووشی هەڵە دەبێت و چارەسەری ئەستەمە، خۆشەویستەکەت پەیوەندی لەگەڵ
کەسێکدا هەیە.
سەتڵ
بەخت یاوەرتە و
لە چەند گرفتێکی ڕابردوو ڕزگارت دەبێت، خۆشەویستەکەت تووشی گرفتێکت دەکات ئاگاداربە.
نەهەنگ
هاوڕێکانت لە هەڵسوکەوتت
بێزاربوون و لێت دووردەکەونەوە ئەمەش لەبەرژەوەندی تۆدا نیە، پشکنینی تەندروستی بکە.