ئاسایشی هەولێر ئەو باندەی دەستگیركرد کە 8 ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانی بردبوو
09:16 - 14/01/2022
زه‌مه‌ن_هه‌ولێر
ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌و بانده‌یان ده‌ستگیركردووه، كه له دوو
رۆژی رابردوودا به‌ناوی هه‌لی كار 8 ئۆتۆمبێلی گرانبه‌های هاووڵاتیانیان دزیبوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه،
باندێكی دزیكردن به‌ناوی هه‌لی كار فێڵیان له ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كردووه و ئۆتۆمبێله‌كانیان
دزیون، دوای به‌دواداچوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان، به هاوكاری پۆلیسی هه‌ولێر
ئه‌مشه‌و ئه‌و بانده ده‌ستگیركران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بانده‌كه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و دوای
ئه‌وه‌ش ده‌درێنه دادگا و سزای یاسایی خۆیان وه‌رده‌گرن.