کوردستان

كه‌شناسی هه‌رێم هاوڵاتیان له‌باره‌ی كه‌شوهه‌وای ئه‌مشه‌و ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

10:35 - 13/01/2022 897 جار خوێندراوەتەوە

زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان


كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كان باران ده‌بارێت، له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ بارانی به‌لێزمه‌ ده‌بیت و هه‌وره‌ بروسكه‌شی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.


به‌ڕێوه‌وه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌،  پێشبینى دەکرێ ئەم شەو ئاسمانى هەرێم هەوری تەواو بێت، له‌ هه‌ولێر باران بارین لە درەنگانى شەو دەست پێدەکات باران بارینەکە بە شێوەى نمە باران بۆ بۆ بارانى بەلێزمە و هەورە تریشقە دەبێت لە دوای نیوە شەو تابەرەبەیان وە پێشبینى دەکرێ (12-16)ملم ببارێت پاشان باران بارین و هەورە تریشقە بۆ سبەى ڕۆژی هەینى بەردەوامی دەبێت.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، له‌ شارى سلێمانى، باران بارین کە جار جار هەورە بروسکەشى لە گەڵ دەبێت لە دوای نیوە شەو دەست پێدەکات بە شێوەى نمە باران و بارانى مام ناوەند تا بەرەبەیان و پێشبینى دەکرێ (15-20) ملم ببارێت پاشان بۆ ڕۆژی هەینى باران و هەورە بروسکە بەردوام دەبێت بە شێوە بچڕ بچڕ تا ئێوارە.

له‌باره‌ی شاری دهۆكه‌وه‌ ده‌ڵێت، باران بارین لە دوای نیوە شەو دەست پێدەکات بەشێوەى نمە باران بارانى مام ناوەند پێشبینى دەکرێ (8-10)ملم ببارێت تا بەرەبەیان پاشان باران بارین بۆ ڕۆژی هەینى تا ئێوارە بەردەوام دەبێت بە شێوەى بچڕ بچڕ.

تایبه‌ت به‌ شاری هەڵەبجەش باسی له‌وه‌كردووه‌، باران بارین دەستى پێکردوە وە پێشبینىش دەکرێ لە دوای نیوە شەو بارانى بە لێزمەو هەورە بروسکەش دەست پێ بکات (14-18) ملم ببارێت تا بەرەبەیان پاشان باران بارین بۆ ڕۆژی هەینیش بەردەوام دەبێت بە شێوەى بچڕ بچڕ تا ئێوارە.

 هه‌رچی په‌یوه‌سته‌ به‌ شارى کەرکوکه‌وه‌، لە دوای نیوە شە باران بارین و هەورە تریشقە دەست پێدەکات پێشبینیش دەکرێ (10-12)ملم ببارێت پاشان بەردەوام دەبێت بۆ ڕۆژی هەینى بە شێوەى بچڕ بچڕ تا ئێوارە.

 بۆ ناوچەکانی گەرمیان، باران بارین لە هەندێ ناوچە دەستى پێکردوە پێشبینیش دەکرێ لە دوای نیوە شەو دەست پێبکاتەوە بە شیوەى باران بە لێزمە و هەورە تریشقە بە تایبەت لە مەیدان و خورماتوو وە بۆ رؤژی هەینیش بەردەوام دەبێت.

 هه‌روه‌ها بۆ ناوچەکانی ڕاپەڕین: باران بارین و هەورە بروسکە دست پێدەکات لەدوای نیوە شەو و بەردەوام دەبێت تا بەرەبەیان پاشان تا ئێوارەی هەینى بە شێوە بچڕ بچڕ
 هەندێک ناوچە وەکو بەردەڕەش ئاکرێ و دەورو بەرى ئەگەری باران و هەورە تریشقەى هەیە لە بەرەبەیاندا و لە سەرجەم ناوچەکانى باکور و ڕۆژهەڵات باران بارینى مام ناوەند دەبارێت و بەفری لە ناوچە شاخاویەکان دەبارێت و تەم مژ دروست دەبێت مەودای بینین کەم دەبێتەوە.

 كه‌شناسی هه‌رێم جه‌ختی كردوه‌ته‌وه‌، بۆ ئەو ناوچانەى بارانى بەلێزمە وهەورە تریشقەى خێراو کورت خایەنى لێ دەبارێ
  بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو مسۆگەرە.

بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردووی هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم
 سلێمانى 24.8 ملم
 چەمچمەاڵ 3.6 ملم
 ئاکرێ 2.0ملم
 بارزان 20.0 ملم
 بازیان 9.2 ملم
 دەبەندیخان 3.0 ملم
 دوکان 1.0 ملم
 حاجى ئۆمەران 8.2 ملم
 هەڵەبجە 12 ملم
 هەڵشۆ 3.2 ملم
 کەلار 1.2 ملم
 مەیدان 4.2 ملم
 سۆران 2.0 ملم
 پێنجوێن 20.6 ملم
 ماوەت 6.4 ملم
 قەڵادزێ 14.6 ملم
 سمێلان 2.0 ملم
 مێرگەسور 13.4ملم
 سیدەکان 3.4 ملم
چۆمان 6.2 ملم
 کەرکوک 3.5 ملم
 خورماتوو 2.5 ملم
 خانقین 0.5 ملم

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ