پێشبینی بورجهكان بۆ كۆتا رۆژی 2021
09:59 - 31/12/2021
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری
فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 31-12-2021-ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ
4/21)
بگەڕێ بەدوای
کارێکی نوێ و گونجاو بۆ ئەوەی سەرکەوتووبیت، دیاریەک ببە بۆ خۆشەویستەکەت بۆ ئەوەی
لێت ببورێ، راهێنانی وەرزشی ئەنجامبدە و سیستمی خواردنت رێکخەوە.
گا (4/20 بۆ
5/20)
گرنگی زۆر بە
کات دەدەیت، ئەمڕۆ کاری جدی دەکەیت بۆ هێنانەدی ئامانجەکەت، متمانە لە نێوان تۆ و
خۆشەویستەکەت تا بێت بەهێزتر دەبێت، لەنێو خێزانەکەت چەند کێشەیەک هەیە بە زووی
چارەسەری بکە.
دووانە (5/21 بۆ
6/21)
هەوڵبە چاوت بە
چەند بەرپرسێک بکەوێت بۆ ئەوەی ئەو کێشەی هەتە چارەسەر بێت، لە خۆشەویستەکەت توڕەمەبە
و لێی تێبگە، هەست بە ماندووبون دەکەیت پشوو وەرگرە.
قرژاڵ (6/22 بۆ
7/22)
توانایەکی باشت
هەیە بۆ بەڕێوەبردنی کاروبار، تەنانەت لە قورسترین کاتدا، توڕەبوونێکی زۆرت هەیە لەگەڵ
دەوروبەرەکەت، کۆنتڕۆڵی خۆت بکە، لە پەتا وەرزییەکان خۆت بپارێزە.
شێر (7/23 بۆ
8/22)
لە کارەکەتدا چەند
گۆڕانکارییەکی ئەرێنی ئەنجامدەدەیت و دەبیتە کەسێکی کە، کەسێکی نوێ دێتە نێو ژیانتەوەو
دوورتدەخاتەوە لە قەلەقی، کاتەکانی خەوت رێکخەوە.
فەریک (8/23 بۆ
9/22)
رۆژێکی خۆش بەرێدەکەیت
و هەموو شتەکان لە بەرژەوەندی تۆدایە، لە ئێستادا لە باشترین حاڵەتی رۆمانسیدا دەژیت،
لەکاتێکدا کاریگەری ئەرێنی هەیە لە ژیانی تەندروستیت.
تەرازوو (9/23 بۆ
10/22)
توانایەکی باشت
هەیە و گەشە دەکەیت لە شوێنی کارەکەت، لەرووی سۆزداریەوە بەردەوام هەوڵ دەدەیت بیرۆکەی
باش بدەیت بۆ چارەسەرکردنی کیشەکانت لەگەڵ خۆشەویستەکەدا، تەندروستیت بەرەو
باشبوون دەچێت.
دووپشک (10/23 بۆ
11/21)
رووبەرووی فشارێکی
زۆر دەبیتەوەو دەکەویتە قەلەقییەوە، خۆشەویستەکەت پشتگوێمەخە چونکە پێویستی پێتە،
خواردنی تەندروست بخۆ با لە کۆمەڵێک نەخۆشی بەدووربیت.
کەوان (11/22 بۆ
12/21)
دەتوانیت بۆ چەند
کاتژمێرێکی زۆر لەژێر فشاری زۆردا کار بکەیت، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەرەو
باشبوون دەچێت، خۆت بپارێزە لە پەتا وەرزییەکان.
گیسک (12/22 بۆ
1/19)
متمانە بە خۆو
ناکەیت، گرنگە کە ئەو هەستە بشاریتەوەو پارێزگاری لە پێگەی خۆو بکە چونکە کەسێکی بەتوانایت،
کەسێکی نوێ دێتە ژیانتەوە کەهەموو هەنگاوەکانت دەگۆڕێت، لەرووی تەندروستییەوە کۆمەڵێک
گرفتت بۆ دروست دەبێت.
سەتڵ (1/20 بۆ
2/18)
تۆ لەو کەسانەی
کە بەردەوام هەوڵدەدەیت کاتەکانت رێکخەیتەوەو بیرۆکەی باش بدەیت لە شوێنی کارەکەتدا،
هاوکاری دەوروبەرەکەت زۆر دەکەیت و گرنگی بە تەندروستی خۆت دەدەیت.
نەهەنگ (2/19 بۆ
3/20)
باش نەبوونی پەیوەندیت
لەگەڵ هاوڕێکانت لە شوێنی کارەکەت، کار دەکاتە سەر باری دەرونیت، تۆ کەسێکی راستگۆیت،
وا بیر مەکەوە کە هەموو کەس وەک تۆ بێت، تەندروستی دڵت باش نیە و سەردانی پزیشك بکە.