كه‌شناسی هه‌رێم: له ئێواره‌وه باران ده‌ستپێده‌كات
11:55 - 16/12/2021
"زەمەن"
به‌پێی پێشبینیه‌كانی كه‌شناسی بێت، له ئێواره‌ی
ئه‌مڕۆوه باران بارین له هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت و هه‌ندێكجار لێزمه باران ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی
كوردستان هۆشداری ده‌دات له دروستبوونی لافاو، رایده‌گه‌یه‌نێت کاریگەرى شەپۆڵى
باران بارین کە بە دوو قۆناغى باران بارین دەست پێ دەکات.
قۆناغى یەکەم، لە کاتەکانى ئێوارەى پێنجشەممە ئه‌مڕۆ
ڕێکەوتى 16-12-2021 باران بارین دەست پێ دەکات سەرەتا بە شێوەى نمە باران پاشان لە
شەو درەنگدا تەواوى ناوچەکەمان باران بارینى دەبێت.
رۆژى هەینى کاریگەرى هەردوو نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى
ناوەڕاست و دەریاى سوور درێژدەبێتەوە بۆ سەر هه‌رێمی كوردستان بارانى بەلێزمە و
بارانى بەردەوام دەبێت هەندێ کات بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو دەبێت بە تایبەت لە کاتى
بارانى بەلێزمەوە سنوورى پارێزگاى هەولێر و سەنتەرى پارێزگا ئاستى دابارینى زۆر
زیاتر دەبێت لە چاو ناوچەکانى تر.
كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت: لە ماوەى ئەم قۆناغى باران
بارینە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و سلێمانى ئیدارەى ڕاپەڕین
ڕێژەى باران بارینى پێشبینیکراوى زیاتر دەبێت هەندێ ناوچەى شاخاوى بڕى بارانى
پێشبینیکراو لە 50 ملم زیاتر دەبێت وە لە سەنتەرى پارێزگاکان بە گشتى لە 30 ملم
نزیک دەبێتەوە.
سه‌باره‌ت به بەفر بارین كه‌شناسی پێشبینی ده‌كات
تەنها لەسەر ناوچە سنووریەکان دەبێت رۆژى شەممە قۆناغى یەکەمى باران بارین لاواز
دەبێت نمە باران و بارانى مامناوەند لە هەندێ ناوچە دەبێت .
قۆناغى دووەمى شەپۆڵى باران بارینەکە لە رۆژى
دووشەممە دەستپێدەکات سەرەتا لە سەر سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە پاشان درێژ
دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکانى تر .
ئاستى دابارین لەم قۆناغە
مامناوەند دەبێت و بارستە هەواییەکى نیمچە سارد کار دەکاتە سەر ناوچەکە لە ماوەى
ئەم قۆناغە بۆیە بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر بارینى دەبێت رۆژى سێشەممه
و چوارشەممه ئاسمان بەردەوام هەورو نمە باران و بارانى مامناوەند دەبێت رۆژى پێنج
شەم کاریگەرى ئەم شەپۆڵە کۆتاى دێت .