بڕیارهكانی پارێزگاری ههولێر تایبهت به هوتێل، ڕێستورانت، باڕهكان
09:14 - 16/12/2021
"زهمهن"
پارێزگاری ههولێر چهند
بڕیارێكی تایبهت بۆ ڕێکخستنى ئاهەنگى شەوانە لە (هوتێل،
ڕێستورانت، باڕ، هۆڵەکان) دهركرد، ئهوهش "لە پێناو بەرژەوەندى گشتى و بەمەبەستی ڕێگەگرتن لە دیاردەى ناشیرین و
دوور لە ئادابى گشتى و ڕوونەدانى ڕووداوى نەخوازراو و پاراستنى داب و نەریت".
دهقی بڕیارهكان:
چەند بڕیارێک لەپارێزگاى هەولێرەوە
بۆ ڕێکخستنى ئاهەنگى شەوانە لە (هوتێل، ڕێستورانت،
باڕ، هۆڵەکان)
نیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە 2021.12.15، لە پێناو
بەرژەوەندى گشتى و بەمەبەستی ڕێگەگرتن لە دیاردەى ناشیرین و دوور لە ئادابى گشتى و
ڕوونەدانى ڕووداوى نەخوازراو و پاراستنى داب و نەریت و ڕێکخستنى کار و پڕۆگرامى
ئاهەنگى شەوانەى (هوتێل، ڕێستورانت، باڕ، هۆڵەکان) بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری
هەولێر و ئامادەبوونى هێمن قادر، جێگرى پارێزگار، لەدیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکى
تایبەت ئەنجامدرا و کۆبوونەوە گەیشتە ئەم بڕایارانە:-
یەکەم/ مۆڵەتى کارکردنى گەشتیارى
ئاهەنگێڕانى شەوانە، تەنها دەدرێت بە هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان.
دووەم/ بەکارهێنانى مۆڵەتى کارکردن تەنها لە
(هوتێل، ڕێستورانت، باڕ، هۆڵەکان)ى چوار ئەستێرە و پێنج ئەستێرە دەبێت.
سێیەم/ نابێت خاوەن مۆڵەت بەبێ پشتگیرى بەڕێوەبەرایەتى
گشتیی ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و بەڕێوەبەرایەتى گشتیى گەشت و گوزارى هەولێر) ڕێگە
بە گۆرانی بێژ و هونەرمەندان بدات بۆ گۆرانى گووتن لە ئاهەنگى شەوانە.
چوارەم/ دەبێت خاوەن مۆڵەت لەئاهەنگى شەوانە بەڕێژەى
(50%) بەشدارى بە هونەرمەند و گۆرانیبێژى کوردستان بکات.
پێنجەم/ دەبێت شوێنى ئاهەنگ گێڕانى شەوانە ڕووپۆشکرابێت
بە بەربەستى دەنگ(عازل الصوت).
شەشەم/ دەبێت خاوەن مۆڵەت گرێبەست لەگەڵ گۆرانى
بێژ و هونەرمەند بکات، نابێت گۆرانى بێژ و هونەرمەندیش جگە لەو ڕێکەوتنەى کە لەگەڵ
خاوەن مۆڵەت کردویەتى لەهیچ هۆڵ و شوێنێکى تر کاربکات.
حەوتەم/ تەمەنى ئەو کارمەندانەى لەو شوێنانە
کاردەکەن دەبێت لەسەرووى (20) ساڵ بێت.
هەشتەم/ ئاهەنگى شەوانە تاوەکو کاتژمێر(1)ى شەو
ڕێگە پێدراوە، بەپێچەوانەوە سەرپێچىکار ڕێکارى یاسایی دەگیرێتەبەر.
نۆیەم/ لەسەر خاوەن مۆڵەت پێویستە بەڵێننامە
واژووبکات و پابەندى تەواوى ئەو بڕیارانەبێت، بەپێچەوانەوە لەکاتى بوونى هەر سەرپێچیەک
سزا دەدرێت بە پێبژاردن و داخستنى هۆڵ و شوێنى ئاهەنگگێڕان و لێسەندنەوە یان هەڵوەشاندنەوەى
مۆڵەتى کارکردنەکەى.:-
1- پارێزگاى هەولێر، لەکاتى هەبوونى هەر بۆنەیەکى
ئاینى، ڕۆژێکى ماتەمینى گشتیى وڕۆژى تایبەت، بریار لەبارەى گۆڕانکارى لە کاتى ئەنجامدانى
ئاهەنگ یان هەڵوەشاندنەوەى دەدات.
2- لەکاتى ئاهەنگگێڕان، هەڵدانى پارە،
ناوهێنانى کەسایەتییەکان، هەڵسوکەوتى بێزارکەر، بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە و ئەنجامدەرانى
و خاوەنى هۆڵ بەرپرسیارن و ڕێکارى یاساییان لەبەرامبەر دادەگیرێتەبەر.
3- چوونە ژوورەوەى خوار تەمەن (18)ساڵ بۆ
ئاهەنگى شەوانە بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە، جگە لە ئاهەنگى خێزانى تایبەت نەبێت.
4- خاوەن مۆڵەت بەرپرسە لە کۆنتڕۆڵى ئەمنیەتى
شوێنەکەى و لەسەریەتى ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیا ڕێگە پێدراوەکانى پاسەوانى بکات.
5- جگە لەو گۆرانی بێژ و هونەرمەندانەى گرێبەستیان
لەگەڵ کراوە بۆ گۆرانى گووتن لەگەڵ خاوەنى مۆڵەت، چوونە سەر ستیج و گۆرانى گووتن بەهەموو
شێوەیەک بۆ هەموو کەسێک قەدەغەیە.
6- دەبێت گۆرانى بێژ بۆ گۆرانى ووتن لە
ئاهەنگى شەوانە، مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر وەرگرێت
بەپێى ئەو مەرجانەى دیاریانکردووە.
7-سەرجەم ئەو کارمەندانەى لەهۆڵەکانى ئاهەنگگێڕان
کاردەکەن، دەبێت کارتى تەندروستی بەڕێوەبەرایەتى گشتیی تەندروستى هەولێریان هەبێت
بەپێى ئەو مەرجانەى دیاریانکردووە.
دهیهم/ قومارکردن بە ئامێر، سەرجەم شێوە و شێواز
و جۆرەکانییەوە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە، هەرکەسێک لەهەر شوێنێک بیکات، ڕێکارى
توندى یاسایی لەبەرامبەر ئەو کەسە و شوێنەکە دەگیرێتەبەر، بۆ ئەو مەبەستەش هێزە ئەمنیەکان
دەستکراوەکراون بۆ چاودێریکردن و بەدواداچوون و دەستگیرکردنى ئەو کەسانە و داخستنى
ئەو شوێنانە و وەرگرتنى ڕێکارى پێویست.
یازدهیەم/ خواردنەوەى مادە کحولیەکان(مەشروب)
لەسەر شەقام، باخچە، پارک، ناو ئۆتۆمبێل، شوێنەگشتییەکان، بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە
و هەرکەس سەرپێچی بکات ڕێکارى توندى یاسایی
لەبەرامبەر دەگیرێتەبەر.
دوازدەیەم/ لایەنە پەیوەندیدارەکان و هێزە ئەمنیەکان،
لەبەرامبەر تەواوى خاڵەکانى ئەم بڕیارانە، بەرپرسیارن لە (جێبەجێکردن، مۆڵەتدان، بەدواداچوون
و گرتنەبەرى ڕێکارى یاسایی).
سێزدەیەم/ سهرجهم قائیمقام و بەڕێوەبەرى ناحییەكانى
سنوورى پارێزگاى ههولێر، بەرپرسیارن لەبەرامبەر جێبەجیکردنى ئهو بریارانە وهكو
خۆی، دهسهڵاتی تەواویشیان پێدهدرێت بۆگرتنەبەرى ڕێکارەکان.
ئەم بڕیارانە لە 2022.1.1 دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.