696 کوردستان

سێ تەرمی نەناسراو دۆزرانەوە

10:39 - 15/12/2021

زه‌مه‌ن_موسڵ


ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری مووسڵ سێ تەرمی نەناسراو دۆزرانەوە كه‌ له‌كاتی شه‌ڕی داعشدا كوژراون.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی نەینەوا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێ تەرمی نەناسراویان لەژێر وێرانەكانی دوای شەڕی دژی داعشی شاری مووسڵ دۆزیوەتەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، تیمەكانی بەرگریی شارستانیی نەینەوا پاشماوەی تەرمەكانیان لە ناوچەی مەیدانی شاری مووسڵ هەڵگرتووەتەوە و دوای كۆكردنەوەیان، رەوانەی فەرمانگەی پزیشكی دادی شارەكەیان كردوون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن