380 کوردستان

لێدوانی قوباد تاڵه‌بانی له‌باره‌ی چاكسازی

09:29 - 15/12/2021

زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان


قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند، چاكسازی پڕۆسە‌یە‌كی بە‌ردە‌وامە‌ و بایۆمە‌تریش بنە‌مایە‌كی سە‌ركییە‌ بۆ چاكسازییە‌كان.


قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه‌، لە‌ ئێستادا ھە‌موو فە‌رمانبە‌رێكی كە‌رتی شارستانی ژمارە‌یە‌كی "بێ ھاوتای كە‌سی" تایبە‌ت بە‌خۆی ھە‌یە‌، ماوە‌یە‌كیتریش كە‌رتی سە‌ربازی و ھە‌موو مووچە‌خۆران ئە‌و ژمارە‌یە‌یان دە‌بێت، كە‌ بریتییە‌ لە‌ ژمارە‌یە‌كی (دووبارە‌نە‌بوو) تایبە‌ت بە‌و كە‌سانە‌ی كە‌ لە‌ سیستە‌می بایۆمە‌تری تۆمار كراون و‌ ھاوڵاتیان لە‌دامودە‌زگاكانی حكومە‌ت بە‌و ژمارە‌یە‌ دە‌ناسرێنە‌وە‌.

ده‌شڵێت، لە‌كۆبوونە‌وە‌ی لیژنە‌ی باڵای بایۆمە‌تری ئە‌مڕۆمان، بڕیارانە‌ماندا؛ كار بكرێت بۆ رێكخستنی سیستە‌مێكی ئە‌لكترۆنی كە‌ مووچە‌ لە‌ڕێی ئە‌و سیستە‌مە‌ دابە‌ش بكرێت.
ھە‌روە‌ك چۆن ھە‌موو مووچە‌خۆرانیشمان لە‌ بایۆمە‌تری تۆمار كرد، بە‌وجۆرە‌ش بڕیارمانداوە‌ سە‌ندیكا و چین و توێژە‌كانیتریش تۆمار بكە‌ین. چاكسازی پڕۆسە‌یە‌كی بە‌ردە‌وامە‌ و بایۆمە‌تریش بنە‌مایە‌كی سە‌ركییە‌ بۆ چاكسازییە‌كان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن