یه‌كێتی وه‌ڵامی "لێدوانه زبره‌كانی" پارتی ده‌داته‌وه
05:45 - 15/12/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
وته‌بێژی یه‌كێتی
وه‌ڵامی پارتی له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت، گەر سەیری پۆست دەکەن قەرزاربارن.
له راگه‌یه‌نراوێكدا
وته‌بێژی یه‌كێتی رایگه‌یاند، ماوه‌یه‌كه لێدوانه‌كانی وته‌بێژی پارتی، كه به‌داخه‌وه
گوزارشت له‌رای ره‌سمی پارتی ده‌كات، زبر‌و ناجۆرن وئیستفزازین، له‌گه‌ڵ ویستی یه‌كڕ‌یزی
كورد ناگونجێت و یارمه‌تی هاوهه‌ڵوێستی گه‌له‌كه‌مان له‌به‌غدا ویه‌كڕ‌یزی له
كوردستان نادات.
ده‌شڵێت، ئێمه
وه‌ك یه‌كێتی پێمان ئاساییه، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌دای به‌رپرسیارێتییه گشتییه‌كانی
عیراق و كوردستان بكرێت، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه ببێته نه‌ریت له
وڵاته‌كه‌ماندا پۆستی سه‌رۆك كۆماری یه‌كێتی له‌خوله جیاجیاكاندا به‌سه‌ربه‌رزی
لێی ده‌رده‌چێ و خێر‌و بێری بۆ كورد روونه، ئه‌وه پۆستی لایه‌نه‌كانی تره له به‌غدا
و هه‌رێم ره‌نگه قه‌رزاربار ببێته‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه:
وته‌بێژی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان وه‌ڵامی لێدوانه زبره‌كانی وته‌بێژی پارتی ده‌داته‌وه:
ماوه‌یه‌كه
لێدوانه‌كانی وته‌بێژی پارتی، كه به‌داخه‌وه گوزارشت له‌رای ره‌سمی پارتی ده‌كات،
زبر‌و ناجۆرن وئیستفزازین، له‌گه‌ڵ ویستی یه‌كڕ‌یزی كورد ناگونجێت و یارمه‌تی هاوهه‌ڵوێستی
گه‌له‌كه‌مان له‌به‌غدا ویه‌كڕ‌یزی له كوردستان نادات.
پۆستی سه‌رۆك
كۆمار له‌عیراقی دوای روخانی رژێمی دیكتاتۆر، ئیستحقاقی كورد‌و یه‌كێتیی بووه‌و
جارێكی تریش پێداگری لێده‌كه‌ینه‌وه ، جا به یه‌كڕ‌یزی یان به‌بژارده‌ی هه‌ڵبژاردن
و دیموكراسیش بێت كه هه‌ردووكی تاقیكراوه‌ته‌وه.
ئێمه وه‌ك یه‌كێتی
پێمان ئاساییه، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌دای به‌رپرسیارێتییه گشتییه‌كانی عیراق و
كوردستان بكرێت، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه ببێته نه‌ریت له وڵاته‌كه‌ماندا
پۆستی سه‌رۆك كۆماری یه‌كێتی له‌خوله جیاجیاكاندا به‌سه‌ربه‌رزی لێی ده‌رده‌چێ و
خێر‌و بێری بۆ كورد روونه، ئه‌وه پۆستی لایه‌نه‌كانی تره له به‌غدا و هه‌رێم ره‌نگه
قه‌رزاربار ببێته‌وه.