پارێزگای هەولێر چەند بڕیارێکی بۆ رێکخستنى ئاهەنگى شەوانە دەرکرد
05:25 - 15/12/2021
زهمهن_ههولێر
پارێزگای هەولێر "لە پێناو بەرژەوەندى گشتى و بەمەبەستی ڕێگەگرتن لە
دیاردەى ناشیرین و دوور لە ئادابى گشتى و ڕوونەدانى ڕووداوى نەخوازراو چەند
بڕیارێکی بۆ رێکخستنى ئاهەنگى شەوانە لە (هوتێل، ڕێستورانت، باڕ و هۆڵەکان) دەرکرد".
له راگهیهنراوێكدا پارێزگای هەولێر بڵاویكردهوه، نیوەڕۆى ئەمڕۆ
چوارشەممە 2021.12.15، لە پێناو بەرژەوەندى گشتى و بەمەبەستی ڕێگەگرتن لە دیاردەى
ناشیرین و دوور لە ئادابى گشتى و روونەدانى رووداوى نەخوازراو و پاراستنى داب و
نەریت و ڕێکخستنى کار و پڕۆگرامى ئاهەنگى شەوانەى (هوتێل، ڕێستورانت، باڕ،
هۆڵەکان) بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئامادەبوونى هێمن قادر،
جێگرى پارێزگار، لەدیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکى تایبەت ئەنجامدرا و کۆبوونەوە
گەیشتە ئەم بڕایارانە:
یەکەم/ مۆلەتى کارکردنى
گەشتیارى ئاهەنگێڕانى شەوانە، تەنها دەدرێت بە هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان.
دووەم/ بەکارهێنانى مۆڵەتى
کارکردن تەنها لە (هوتێل، ڕێستورانت، باڕ، هۆڵەکان)ى چوار ئەستێرە و پێنج ئەستێرە
دەبێت.
سێیەم/ نابێت خاوەن مۆڵەت
بەبێ پشتگیرى بەڕێوەبەرایەتى گشتیی ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و بەڕێوەبەرایەتى
گشتیى گەشت و گوزارى هەولێر) ڕێگە بە گۆرانی بێژ و هونەرمەندان بدات بۆ گۆرانى
گووتن لە ئاهەنگى شەوانە.
چوارەم/
دەبێت خاوەن مۆڵەت لەئاهەنگى شەوانە بەڕێژەى (50%) بەشدارى بە هونەرمەند و
گۆرانیبێژى کوردستان بکات.
پێنجەم/
دەبێت شوێنى ئاهەنگ گێڕانى شەوانە ڕووپۆشکرابێت بە بەربەستى دەنگ(عازل الصوت).
شەشەم/
دەبێت خاوەن مۆڵەت گرێبەست لەگەڵ گۆرانى بێژ و هونەرمەند بکات، نابێت گۆرانى بێژ و
هونەرمەندیش جگە لەو ڕێکەوتنەى کە لەگەڵ خاوەن مۆڵەت کردویەتى لەهیچ هۆڵ و شوێنێکى
تر کاربکات.
حەوتەم/
تەمەنى ئەو کارمەندانەى لەو شوێنانە کاردەکەن دەبێت لەسەرووى (20) ساڵ بێت.
هەشتەم/
ئاهەنگى شەوانە تاوەکو کاتژمێر 1ى شەو ڕێگە پێدراوە، بەپێچەوانەوە سەرپێچیکار
ڕێکارى یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
نۆیەم/
لەسەر خاوەن مۆڵەت پێویستە بەڵێننامە واژووبکات و پابەندى تەواوى ئەو بڕیارانەبێت،
بەپێچەوانەوە لەکاتى بوونى هەر سەرپێچیەک سزا دەدرێت بە پێبژاردن و داخستنى هۆڵ و
شوێنى ئاهەنگگێڕان و لێسەندنەوە یان هەڵوەشاندنەوەى مۆڵەتى کارکردنەکەى.:-
1- پارێزگاى
هەولێر، لەکاتى هەبوونى هەر بۆنەیەکى ئاینى، ڕۆژێکى ماتەمینى گشتیى وڕۆژى تایبەت،
بریار لەبارەى گۆڕانکارى لە کاتى ئەنجامدانى ئاهەنگ یان هەڵوەشاندنەوەى دەدات.
2- لەکاتى
ئاهەنگگێڕان، هەڵدانى پارە، ناوهێنانى کەسایەتییەکان، هەڵسوکەوتى بێزارکەر،
بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە و ئەنجامدەرانى و خاوەنى هۆڵ بەرپرسیارن و ڕێکارى
یاساییان لەبەرامبەر دادەگیرێتەبەر.
3- چوونە ژوورەوەى
خوار تەمەن (18)ساڵ بۆ ئاهەنگى شەوانە بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە، جگە لە ئاهەنگى
خێزانى تایبەت نەبێت.
4- خاوەن
مۆڵەت بەرپرسە لە کۆنتڕۆڵى ئەمنیەتى شوێنەکەى و لەسەریەتى ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیا
ڕێگە پێدراوەکانى پاسەوانى بکات.
5- جگە
لەو گۆرانی بێژ و هونەرمەندانەى گرێبەستیان لەگەڵ کراوە بۆ گۆرانى گووتن لەگەڵ
خاوەنى مۆڵەت، چوونە سەر ستیج و گۆرانى گووتن بەهەموو شێوەیەک بۆ هەموو کەسێک
قەدەغەیە.
6- دەبێت
گۆرانى بێژ بۆ گۆرانى ووتن لە ئاهەنگى شەوانە، مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی
ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر وەرگرێت بەپێى ئەو مەرجانەى دیاریانکردووە.
7-سەرجەم
ئەو کارمەندانەى لەهۆڵەکانى ئاهەنگگێڕان کاردەکەن، دەبێت کارتى تەندروستی
بەڕێوەبەرایەتى گشتیی تەندروستى هەولێریان هەبێت بەپێى ئەو مەرجانەى دیاریانکردووە.
دهیهم/
قومارکردن بە ئامێر، سەرجەم شێوە و شێواز و جۆرەکانییەوە بە هەموو شێوەیەک
قەدەغەیە، هەرکەسێک لەهەر شوێنێک بیکات، ڕێکارى توندى یاسایی لەبەرامبەر ئەو کەسە
و شوێنەکە دەگیرێتەبەر، بۆ ئەو مەبەستەش هێزە ئەمنیەکان دەستکراوەکراون بۆ
چاودێریکردن و بەدواداچوون و دەستگیرکردنى ئەو کەسانە و داخستنى ئەو شوێنانە و
وەرگرتنى ڕێکارى پێویست.
یازدهیەم/
خواردنەوەى مادە کحولیەکان (مەشروب) لەسەر شەقام، باخچە، پارک، ناو ئۆتۆمبێل،
شوێنەگشتییەکان، بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە و هەرکەس سەرپێچی بکات ڕێکارى توندى
یاسایی لەبەرامبەر دەگیرێتەبەر.
دوازدەیەم/
لایەنە پەیوەندیدارەکان و هێزە ئەمنیەکان، لەبەرامبەر تەواوى خاڵەکانى ئەم
بڕیارانە، بەرپرسیارن لە (جێبەجێکردن، مۆڵەتدان، بەدواداچوون و گرتنەبەرى ڕێکارى
یاسایی).
سێزدەیەم/
سهرجهم قائیمقام و بەڕێوەبەرى ناحییەكانى سنوورى پارێزگاى ههولێر، بەرپرسیارن
لەبەرامبەر جێبەجیکردنى ئهو بریارانە وهكو خۆی، دهسهڵاتی تەواویشیان پێدهدرێت
بۆگرتنەبەرى ڕێکارەکان.
ئەم بڕیارانە لە 2022.1.1
دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.