كازمی: هۆكاری توندڕهویی كهمتهرخهمی دهوڵهت و حكومهته
04:04 - 15/12/2021
"زهمهن"
مستەفا کازمی سهرۆك وهزیرانی
عێراق، رایگەیاند عێراق وڵاتێکی فرەییە و پێویستە ئەم فرەییە بگۆڕن بۆ سەرچاوەی
ھێز لە بری توندڕهویی، هۆكاری توندڕهویشی بۆ كهمتهرخهمی دەوڵەت و حکومەت گهڕاندهوه.
مستەفا کازمی، لە کۆنگرەی توندڕهویی
و شێوازەکانی بەرەنگاربوونەوەی و رەوشی عێراق، وتارێكی پێشکەشی کردووە و رایگەیاند
"جگە لە پابەندبوون بە ناسنامەی عێراقیبوون و ئینتیمامان بە نیشتمانی
وڵاتەکەمان و شانازییکردن بە دەستکەوت و شارستانییەتەکەی، ھیچ بژاردەیەکی دیکەمان
نییە".
مستەفا کازمی ھەروەھا وتی
"پێویستە لە ھۆکاری تێوەگلانی هەندێک لە گەنجانمان بە توندڕهویی بکۆڵینەوە،
پێویستە ھۆکارەکانی ئاشکرا بکەین لەوانە دواکەوتوویی و نەزانی، ھەروەھا
فەرامشۆکردنی تەندروستیی و فێرکردن لەگەڵ بایەخ نەدان بە کەرامەتی مرۆڤ".
مستەفا کازمی تیشکی خستتە سەر
ئەوەی کە توندڕهویی بووەتە دیاردەیەکی جیھانیی ئەوەیش بەھۆی رەنگدانەوەکانی
تەکنەلۆجیا و گۆڕانکارییەکان لە جیھان و لە عێراقدا دیاردەیەکی تایبەت بەدی دەکرێت
و وتی: "توندڕهویی لە کۆمەڵگەی ئێمەدا ھۆکاری خۆی ھەیە لەوانە، کەمتەرخەمی
دەوڵەت و حکومەت".
راشیگەیاندووە "برین و
لێکەوتەی زۆر لە کۆمەڵگەی ئێمەدا ھەن، پێویستە ھەمووان ھاوکاری یەکتر بین بۆ
چارەسەرکردنیان و لەوە گرنگتر ئەوەیە کە لە ھۆکاری سەرھەڵدانی توندڕهویی لە
عێراقدا، بکۆڵینەوە".
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەوەی
وەبیرھێناوەتەوە "چەند رۆژێک لەمەوبەر ئاھەنگی رۆژی سەرکەوتنمان گیرا و لە
رۆژی کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکان تا ئەمڕۆ، چەندین گۆڕانکارییمان بینوە و دەستمان
کردووە بە دووبارە بنیاتنانەوە، بەڵام سستی ھەیە لە دووبارە بنیاتنانەوەی ژێرخان و
دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان، ئەمە وێرای ئەوەی ھێشتا بەدەست لێکەوتەکانی
گەندەڵییەوە دەناڵێنیین".
مستەفا کازمی لە بەشێکی وتەکەیدا
رایگەیاندووە "گفتوگۆ تاکە رێگای چارەسەرکردنە و پێویستە لە رووداو و
ھۆکارەکانی وانە وەربگرین، چونکە عێراقییەکان دەڕواننە بنیاتنانی دەوڵەتێکی
دامەزراوەیی و پتەوترکردنی بنەماکانی دیموکراتییەت، ھەروەھا پێویستە زاڵبین بەسەر
بیری تۆندئاژۆیی و بیری گفتوگۆ سەربخەین و بڕوانیینە داھاتوویەکی باشتر".