260 کوردستان

دەست بە دابەشكردنی وەجبەی سێیەمی سەبەتەی خۆراك كرا

03:11 - 15/12/2021

"زه‌مه‌ن"


بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری بازرگانی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر دەستكرا، بە دابەشكردنی بەشە خۆراكی هاوڵاتیانی پارێزگای هەولێر.


وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی رایگه‌یاند: لە بنكەكانی ( 209 +210+211) ناوشار، وەجبەی شەشەمی ساڵی ۲۰۲۱، كە دەكاتە وەجبەی سێیەمی سەبەتەی خۆراك، دابه‌شده‌كرێت، دابەشكردنی بنكەكانی دیكەش بەردەوام دەبێت.


بابەتی خۆراكەكە بۆ هەر نەفەرێك پێكهاتووە لە:

 
١- شەكر الاتحاد (1)كغم .
۲- زەیت الدار یەك دەبەی ۹۲۰ غم .
۳- برنج تایلندی ۳ كغم .
٤- دۆشاوی تەماتەی ئالتونسا ۱ قوتی ٤۰۰غم .
٥- فاسۆلیا تركی٥۰۰ غم.
٦- لەتكە نۆكی رووسی٥۰۰ غم.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن