749 کوردستان

سلێمانی خۆی بۆ باران و لافاو ئاماده‌ ده‌كات

03:00 - 15/12/2021

"زه‌مه‌ن"


قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت؛ یەکێک لە کێشە گەورەکانی کۆبونەوەی ئاوی باران و دروستبونی لافاو داخستنی ئینلێتەکانە لەلایەن بەشێک لەهاوڵاتیانە و دەشڵێت؛ بەهەموو لایەکمانەوە لەئەرکدادەبین بۆ روبەڕوبونەوەی هەرئەگەرێکی نەخوازراو.


ئەمڕۆ چوارشەممە (2021.12.15) بەمەبەستی رێگریکردن لەدروستبونی لافاو لەو بارانە چەند رۆژییەی پێشبینی بارینی دەکرێت، قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنه‌ی فریاگوزاری خێرا و شارەوانی، بەرگری شارستانی، تەندروستی و فریاکەوتن و لایەنەپەیوەندیدارەکانی دیکە کۆبوه‌وه‌.


لەکۆبونەوەکەدا، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند؛ یەکێک لە کێشە گەورەکانی کۆبونەوەی ئاوی باران و دروستبونی لافاو داخستنی ئینلێتەکانە لەلایەن بەشێک لەهاوڵاتیان بۆیە پێویستە سزای ئەو کەسانە بدرێت و روبەڕوی رێکاری یاسایی بكرێنه‌وه‌.


قائیمقامی سلێمانی سوپاسی هەمو ئەو فەرمانگە حکومیانەکرد و ئاماژەی بۆئەوەکرد، بەهەمولایەکمانەوە لەئەرکدادەبین بۆ روبەڕوبونەوەی هەرئەگەرێکی نەخوازراو.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن