420 كۆچبهری دیكه دهگهڕێنهوه
02:38 - 15/12/2021
"زهمهن"
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند:
بەئامانجی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە، ٤٢٠ پاسپۆرتی تێپەڕبوونی دیکەی بەخشیوە بەو
کۆچبەرانەی کە لە سنووری بێلاڕووس لەگەڵ پۆڵەندا گیریان خواردووە.
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا باسیلهوهكردوه لە چوارچێوەی
ھەوڵەکانیان بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی کۆچبەران لە رێگای باڵیۆزخانەکانی عێراق
لە مۆسکۆ و وارشۆ، ٤٢٠ پاسپۆرتی تێپەڕبوونی دیکەیان بەخشیووە بەو کۆچبەرانەی کە
پاسپۆرتەکانیان ون کردووە و لە سنووری بیلاڕووس لەگەڵ پۆڵەندا گیریان خواردووە.
پێشتر ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ
و کۆچبەرانی عێراق، رایگەیاندبوو کە ھێشتا چوار هەزار کۆچبەر لە سنووری بێلاڕووس
لەگەڵ پۆڵەندا گیریان خواردووە.
رۆژی ١٢ی ئەم مانگە وەزارەتی
دەرەوەی عێراق رایگەیاندبوو، تا ئێستا نۆ گەشتی ئاسمانیی بە ئامانجی گەڕاندنەوەی
ئارەزوومەندانەی کۆچبەران لە فڕۆکەخانەی منیسک بۆ فڕۆکەخانەکانی ھەولێر و بەغدا
ئەنجامدراوە و ئاماژەی بەوەیشدابوو کە بە گشتی لە میانی ئەنجامدانی ھەر نۆ
گەشتەکەدا، سێ ھەزار و ٥٥٦ کۆچبەر لە بێلاڕووسەوە بە ئارەزووی خۆیان گەڕاونەتەوە.
گەشتە ئاسمانییەکان بۆ
گەڕانەوەی کۆچبەران لە ١٨ی مانگی تشرینی دووەمی رابردوودا، دەستی پێ کردووە.