تۆمه‌تبارێكی دۆسیه‌ی كوشتن له كه‌ركوك هه‌ڵات و له سلێمانی ده‌ستگیركرا
01:40 - 15/12/2021
"زه‌مه‌ن"
له‌سه‌ر دۆسیه‌یه‌كى كوشتن، مه‌فره‌زه‌كانى
بنكه‌ى پۆلیسى سه‌را و به‌شى پۆلیسى ڕێكارى تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد، كه له
شارى كه‌ركوكه‌وه فه‌رمانى گرتنى هه‌بووه.
پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند: دواى ئه‌وه‌ى
دۆسیه‌یه‌كى تاوانى كوشتن له پارێزگاى كه‌ركوكه‌وه گه‌یشته پۆلیسى سلێمانى كه
گومانیان ده‌كرد تۆمه‌تبارێك به‌ره‌و شارى سلێمانى هه‌ڵاتبێت، ده‌ستبه‌جێ به‌ڕێوه‌به‌رى
پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى هه‌ردوو بنكه‌ى پۆلیسى سه‌راو به‌شى پۆلیسى رێكارى
راسپارد كه لێكۆڵینه‌وه‌ى خێرا بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنى تۆمه‌تبار .
پۆلیسی سلێمانی ده‌ڵێت: دواى وه‌رگرتنى
بڕیارى دادوه‌ر و لێكۆڵینه‌وه‌كان توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستگیربكرێت .
له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ف ، م ، س )
به‌بڕیارى داوه‌رو به‌پێى مادده‌ى 406 له‌یاساى
سزادانى عیراقى ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵى به‌رده‌وامه‌و دواى ته‌واوكردنى
ڕێكاره‌یاساییه‌كان ڕه‌وانه‌ى پۆلیسى كه‌ركوك ده‌كرێته‌وه.