فه‌رمانی وه‌زاری؛ وه‌زاره‌تی دارایی پێكهێنانی سندوقی خانەنشینی فەرمانبەرانی راگه‌یاند
01:22 - 15/12/2021
"زه‌مه‌ن"
وه‌زاره‌تی دارایی و
ئابووری، فەرمانی وەزاری پێکهێنانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی سندوقی خانەنشینی فەرمانبەرانی
هەرێمی کوردستان ده‌ركرد.
به‌پێی فه‌رمانه‌كه
كه به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی سندوقی خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌ران ژماره حه‌وتی ساڵی
2020 ده‌رچووه، بڕیار دراوه به پێكهێنانی سندوقی خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌ران.
ئه‌نجومه‌نه‌كه 9 ئه‌ندامی
ده‌بێت، كه له نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و ئابووری، ناوخۆ، پلاندانان،
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و بانكی ناوه‌ندی عێراق لقی هه‌رێمی كوردستان پێكدێن.