به‌ڵگه؛ مامۆستا به‌ده‌ل به‌رواری و مامۆستا جه‌مال له كاره‌كانیان دوورخرانه‌وه
01:16 - 15/12/2021
"زه‌مه‌ن"
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی
په‌روه‌رده‌ی دهۆك، هەریەکە لە
مامۆستا بەدەل و مامۆستا جەمال، له كاره‌كانیان دوورخستوه‌ته‌وه، له كاتێكدا ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان به‌بێ تاوان ده‌رچووه و دووه‌میشیان له زیندانه.
عه‌بدوستار مه‌جید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی
كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی، رایگه‌یاند: سەرەڕای ئەوەی دەستگیرکردن و زیندانیکردنیان بە
ستەم بووە و هیچ تاوان و تۆمەتێکیان لەسەر نەبووە، لەهەمانکاتدا دوای
ئازادبونیشیان لە پیشەکانیان کە مامۆستان دورخراونەتەوە.
عه‌بدوستار مه‌جید ده‌شڵێت: هەرئەوەش
نا بەڵکو پێنج ساڵیش خراونەتە ژێر چاودێری وردی دەزگا ئەمنییەکانی دەسەڵات لەو
سنورە، بەتایبەت هەریەکە لە مامۆستا بەدەل و مامۆستا جەمال .
لە ڕێگەی یاداشتێكه‌وه سه‌رۆكی
فراكسۆنی كۆمه‌ڵ داوایكردووه سەرۆکی پەرلەمان وەزارەتی پەروەردە لە لابردنی ئەو
ستەمە ئاگاداربکاتەوە .