زانیاری نوێ هات له‌باره‌ی هۆكاری دابه‌شنه‌كردنی مووچه
12:19 - 15/12/2021
"زه‌مه‌ن"
دابه‌شكردنی مووچه به سیستی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
و عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا كرد.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، وتی: تا ئه‌مڕۆ ئه‌و پاره‌یه‌ی مووچه‌ی مانگی 11ی پێ
دابه‌شكراوه، 535 ملیار دیناره، 515 ملیاری داهاتی نه‌وته، له هه‌ر به‌رمیلێك
27 دۆلار گه‌ڕاوه‌ته‌وه، داهاتی ناوخۆ هیچ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌مڕۆ كه 15ی12یه، هێشتا
داهاتی ناوخۆ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه خه‌زێنه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، ئه‌وه له
كاتێكدایه له مانگی دوودا داهاتی ناوخۆ به‌ته‌نیا بۆ مووچه 374 ملیار دینار
بووه، مه‌عقوله داهاتی مانگی 11، ته‌نیا 13 ملیار دینار بێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له
3ی 11 وه‌زاره‌تی دارایی، به ره‌سمی نوسراوی كردووه بۆ ئیداره‌ی سلێمانی داوای
70 ملیاری كردوه هیچ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، داواشی له ئیداره‌ی دهۆك و هه‌ولێر كردوه
ته‌نیا90 ملیار بنێرن كه‌چی ته‌نیا كه‌متر له 20 ملیار نێردراوه. جه‌ختیكرده‌وه
ئه‌مه‌ی رووده‌دات دوو ئیداره‌ی ته‌واوه.
له‌باره‌ی مووچه‌ی مانگی 12ه‌وه‌و عه‌لی حه‌مه‌ساڵح
وتی: ئه‌گه‌ر داهاتی ناوخۆ نه‌گه‌ڕێته‌وه مووچه‌ی مانگی 12 دواده‌كه‌وێت و به‌غدا
نوسراوی ته‌مویلی 200 ملیاره‌كه‌ی كردووه كه‌چی تائێستا نه‌گه‌یشتوه‌ته وه‌زاره‌تی
دارایی.