دوای ده‌نگۆی لادانی لیوا چه‌تۆ ساڵح له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی ده‌ركه‌وت
11:34 - 15/12/2021
"زه‌مه‌ن"
لیوا
چه‌تۆ ساڵح، بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ، له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی ده‌ركه‌وت، ئه‌وه‌ش
دوای ده‌نگۆی لادانی له پۆسته‌كه‌ی دێت.
لیوا
چه‌تۆ ساڵح، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وێنه‌یه‌كی خۆی و قوباد تاڵه‌بانی بڵاوكرده‌وه و
له‌سه‌ر نوسیویه‌تی: لە‌گە‌ڵ
برای بە‌ڕێزم قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران ئە‌مڕۆ ١٥/١٢ لە‌ھە‌ولێر
كۆبوومە‌وە، پێكە‌وە باسمان لە‌چە‌ند بابە‌تێكی گرنگی پە‌یوە‌ست بە لایە‌نی ئە‌منی
و ئامادە‌كارییە‌كانمان لە وە‌زارە‌تی ناوخۆ بۆ قۆناغە‌كانی داھاتوو.
وتیشی: خۆشحاڵم كە وە‌ك ھە‌میشە
قوباد تاڵە‌بانی پاڵپشت و ھاوكارمانە و ئە‌مڕۆش جە‌ختیكردە‌وە لە‌سە‌ر كاری پێكە‌وە‌یی
لە‌پێناو باشتر خزمە‌تكردن و پاراستنی سە‌روماڵی ھاوڵاتیان.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه له هه‌ندێك ده‌زگای
میدیای هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه، كه لیوا چه‌تۆ ساڵح له پۆسته‌كه‌ی كه
پشكی یه‌كێتیه لاده‌درێت.