زانیاری له‌سه‌ر كه‌شوهه‌وای رۆژانی داهاتوو
10:23 - 15/12/2021
"زه‌مه‌ن"
پێشبینی ده‌كرێت له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه
شه‌پۆلێكی باران بارین ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه.
حسێن ئه‌سه‌دی، پێشبینیكه‌ری كه‌شوهه‌وا، رایگه‌یاند:
هاتنی پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك له خۆرئاوای توركیاوه ده‌بێته هۆی ناسه‌قامگیری كه‌شوهه‌وا
له عێراقدا و ئاسمانی وڵات هه‌ور ده‌بێت.
ئه‌سه‌دی، پێشبینی ده‌كات له ناوچه‌كانی
فوڕاتی ناوه‌ڕاست باران بارین لاواز ده‌بێت و له پارێزگاكانی نه‌جه‌ف، دیوانیه،
كوت و دیاله، به‌ڵام له پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی، موسڵ، دهۆك، باراناوی ده‌بن.
هاوكات، عه‌لی كه‌ربه‌لایی، شاره‌زای كه‌شوهه‌وا
ده‌ڵێت: هه‌فته‌ی داهاتوو، له زۆربه‌ی ناوچه‌كان باران و به‌فر ده‌بارێت.
هه‌روه‌ها به‌پێی پێشبینیه‌كانی كه‌شناسی هه‌رێمی
كوردستان بێت، له سبه‌ی شه‌وه‌وه باران بارین ده‌ستپێده‌كات.