264 کوردستان

حه‌سه‌ن توران: جگه‌ له‌ به‌غدا ده‌ستێوه‌ردانی هیچ لایه‌كمان له‌ كه‌ركوك ناوێت

09:42 - 15/12/2021

زه‌مه‌ن


حەسەن توران، سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراق (ITC)، داوای ئەوەی کرد کە کەرکووک نەبێتە بابەتی مامەڵەکردنی سیاسی لە پێکھێنانی حکومەتی عێراق و رایگه‌یاند: جگه‌ له‌ به‌غدا ده‌ستێوه‌ردانی هیچ لایه‌كیان له‌ كه‌ركوك ناوێت.

 

 
توران، لەگەڵ خەمیس خەنجەر سەرۆکی ھاوپەیمانی عەزم لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، تاوتوێی "پرسه‌كانی دوای ھەڵبژاردنەکانی" کرد.

 

حەسەن توران، ئاماژەی بەوەش کردوه‌، لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا ئاسایشی کەرکوک بەشێوەیەکی باش لە لایەن ھێزە فیدڕاڵییەکانی عێراقەوە دابینکراوە و رایگەیاند جگە لە بەغدا دەستێوەردانی ھیچ کەسێکیان لە بابەتی ئەمنی و ئیداری شارەکە ناوێت.


له‌باره‌ی حكومه‌تی داهاتووی عێراقه‌وه‌، حه‌سه‌ن توران، به‌ گرنگی زانیوه‌ حکومەتێکی بنکە فراوان، دادپەرور و ھاوبەش لە عێراق پێکبھێندرێت و داوای ئەوەی کرد کە پرسی کەرکوک نەکرێتە مامەڵەی سیاسی لە نێوان بەغدا و ھەولێر لە کاتی پێکھێنانی حکوومەت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن