نوێترین لێدوانی وەزیر لەسەر هەڵگرتنی سزای نەبەستنی پێوەری ئاو
10:16 - 14/12/2021
"زەمەن"
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، رایدەگەیەنێـت پێداچوونەوە بە سزای نەبەستنی پێوەری ئاو دەكەن، بە جۆرێك بە دڵی هاوڵاتیان بێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، ساسان عەونی، سەبارەت بە ئەو بڕە پارەیەی کە بۆ هەموو ماڵانەی پێوەریان نە بەستووە مانگانە دیاری دەکرێ، بە سێ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی راگەیاندووە، لە ماوەیەکی نزیکدا پێداچوونەوە دەکەن و بڕیاری پێویست کە جێگای دڵخۆشی هاوڵاتیان بێت دەردەکرێت.
سەبارەت بە کرێی ئاوی ماڵان و قەرزی هاوڵاتیان ساسان عەونی وتویەتی "لە داهاتوودا ڕێنمایەک دەردەکەن بۆ هەموو هاوبەشەکان لە کاتی گەڕاندنەوەی قەرزی ئاودا لە ڕێژەیەک لەو قەرزانە خۆش دەبن هاوشێوەی وەزارەتی کارەبا".
هەریەكە كەریم عەلی، محەمەد رەوسڵ، بەرزان حامید، ئەمڕۆ سێشەممە، سەردانی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریان كردووە.