كێشە خزمەتگوزارییەكانی سلێمانی خرانە بەردەم وەزیر
09:02 - 14/12/2021
"زەمەن"
سێ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، دەچنە هەولێر و بەشێك لە كێشە خزمەتگوزارییەكانی سنووری پارێزگاكە دەخەنە بەردەم وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار.
هەریەكە كەریم عەلی، محەمەد رەوسڵ، بەرزان حامید، ئەمڕۆ سێشەممە، سەردانی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریان كردووە.
لەو بارەیەوە كەریم عەلی لە راگەیەندراوێكدا پوختەی سەردانەكەی خستوەتەڕوو.
سەردانمان بۆ لای وەزیری شارەوانی.
بەھاوڕێیەتی هەردوو ھاوپیشەم
(کاک محەمەد ڕەسوڵ) سەرۆکی لیژنەی شارەوانی و « کاک بەرزان حامد» سەرۆکی لیژنەی ناخۆ لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کۆمەڵێک کێشەی ھاوڵاتیان سەردانی بەڕێز وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستانمان کرد.
ئەم بابەتانەو چەند پرسێکی دیکەمان لەگەڵیان باسکرد و بەڕێزیان بۆ هەمووبابەتەکان ڕایان گەیاند هەوڵی چارەسەرکردنی دەدەن بەپێی دەسەڵاتی یاسایی و توانای داراییان .
—کێشەی پێوەری ئاوی ماڵان، بەڕێزیان پێشنیارەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لاپەسەند بوو پێی راگەیاندین کە کاریان لەسەر دەکەن.
سەبارەت بە ئەو بڕە پارەیەی کە بۆ هەموو ماڵانەی پێوەریان نە بەستووە مانگانە دیاری دەکرێت ، بەڕێزیان ڕایان گەیاند لە ماوەیەکی نزیکدا پێداچوونەوە دەکەن و بڕیاری پێویست کە جێگای دڵخۆشی هاوڵاتیان بێت دەردەکرێت .
٭٭ سەبارەت بە کرێی ئاوی ماڵان قەرزی هاوڵاتیان بەڕێزیان پێی ڕاگەیاندین لە داهاتوودا ڕێنمایەک دەردەکەن بۆ هەموو هاوبەشکان لە کاتی گەڕاندنەوەی قەرزی ئاودا لە ڕێژەیەک لەو قەرزانە خۆش دەبن هاوشێوەی وەزارەتی کارەبا .
٭٭٭٭ کێشەی جوت سایدی ناو بازاڕی ڕانیە ، بەڕێزیان ڕایان گەیاند بەزوویی دوو لیژنەی پسپۆڕ بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی ئەم شەقامە دەنێرین و دڵنیای کردینەوە بۆ چارەسەرکردنی لەسەرھێڵ دەبن.
٭٭٭ سەبارەت بە ئەو زەویانەی لە ناحیەی ڕزگاری دراون بە کەس و کاری ئەنفال کراوان ژمارەیان نزیکەی ٧٠٠ پارچە زەوی دەبێت و تائێستا هیچ جۆرە خزمەتگوزارییەکیان بۆ نەکراوە ، ڕایان گەیاند شارەوانیەکانی سنوورەکە دەسەڵاتیان لایە بە داهاتی بەردەستیان یاخود فرۆشتنی زەوی نایاب خزمەتگوزاری بگەیەننە ئەو زەویانە و ئاوەدانیان پێبگەیەنن.
هەروەها باسمان لە کۆمەڵێک کێشەی دی کرد لەوانە قەرەبووی ئەو زەویانەی بەر شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی دەکەون،
پارچەکردنی زەوی و زەوی ١٠٠مەتری ، کێشەی زەوی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی.
یاسای بەناوکردنی ئەو زەویانەی زیادەڕۆییان کراوەتە سەر و چەند کێشەیەکی دیکەی شارەوانی باسکرا...
کەریم علی
س ، ل ، پیشەسازی و ووزەی
ئەنجۆمەنی پارێزگای سلێمانی .
بەرواری ٢٠٢١/١٢/١٤