بەرهەڵستكارە سەرسەختەكەی ڤاكسین، بە كۆرۆنا گیانی لە دەستدا
08:17 - 14/12/2021
"زەمەن"
جیۆرجۆس تراگاس، رۆژنامه‌نووسی دیاری یۆنانی، بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد، كە یەكێك بووە لە بەرهەڵستكارە دیارەكانی ڤاكسین.
دوای تووشبوونی جیۆرجۆس تراگاس به په‌تای كۆرۆنا، له 4ی ئه‌م مانگه به‌هۆی كێشه‌ی هه‌ناسه‌دانی توند، به‌په‌له گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی سوتیریا، به‌ڵام رۆژ دوای رۆژ دۆخی ته‌ندروستیی به‌خێرایی و زیاتر تێكده‌چوو، بەو هۆیەوە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی له ته‌مه‌نی 72 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
جیۆرجۆس تراگاس، یەكێك بوو لە بەرهەڵستكارە سەرسەختەكانی ڤاكسینی كۆرۆنا و دوای تووشبونیشی دوای تووشبوونیشی له پۆستێكدا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، رایگەیاند: به‌ده‌ست چه‌ند نه‌خۆشییه‌كه‌وه ده‌ناڵێنێت، بۆیه‌ش وه‌رگرتنی ڤاكسین ره‌ت ده‌كاته‌وه، چونكه له كاریگەری ڤاكسینەكە دڵنیا نییه.